حوسنی موباره‌ك: به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران هه‌رِه‌شه‌یه بۆسه‌ر رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى میسر دانى به‌وه‌دا نا كه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران هه‌رِه‌شه‌یه بۆ سه‌ر رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست به‌گشتى و ولاَتانى كه‌نداو به‌تایبه‌تى.
\"حوسنى موباره‌ك\"" سه‌رۆكى میسرِ رِایگه‌یاند:
به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران هه‌رِه‌شه‌ى جدیه له‌سه‌ر ولاَتانى رِۆژهه‌لاَت و مایه‌ى مه‌ترسیه بۆ ناوچه‌كه بۆیه پێویسته رِێگرى لێبكرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌رۆكى میسر دواى ئه‌وه‌هات كه \""ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\""ـى سه‌رۆكى ئێران رِه‌خنه‌ى له میسر و سه‌رجه‌م ولاَتانى عه‌ره‌بی گرت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه رِاسته‌وخۆكانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كه به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكا و میسر و ئوردون به‌رِێوه‌ده‌چێت.
گوتیشى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى فه‌له‌ستین باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئاشتى رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و مانه‌وه‌ى كێشه‌ى فه‌له‌ستین له‌زیانى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و ناوچه‌كه كۆتایی دێت.
له‌كۆتاییدا حوسنى موباره‌ك سه‌رۆكى میسر داواى هه‌رچی زو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى فه‌له‌ستینى كرد و هیواى خواست فه‌له‌ستین ببێته خاوه‌نى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ.
"
