ئیسرائیل رِێگه‌نادات به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بپشكنرێت
گولاَن/ساڵح محمد
ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئاشكرایی كرد كه حكومه‌تى ئیسرائیل رِێگه‌نادات به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بپشكنرێت له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كه‌یانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى داوا له ئیسرائیل كرابو رِێگه به ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى بدات به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بپشكنێت به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له بلاَوبونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى له جیهان.
له رِاپۆرتێكدا ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى بلاَوى كرده‌وه كه به‌رِێوه‌به‌رى ئاژانسه‌كه \"یوكیا ئه‌مانۆ\"" له‌میانه‌ى سه‌ردانێكدیدا بۆ ئیسرائیل داواى له سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى ئیسرائیل كرد كه رِێگه به ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى بده‌ن به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئیسرائیل بپشكنن، به‌لاَم ئیسرائیل ئاماده نه‌بو رِێگه بدات به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بپشكنرێت به‌بانوى ئه‌وه‌ى پشكنینى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى پاڵنه‌رى سیاسی له پشته و به هه‌وڵێكى له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ چاوپۆشى له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ولاَتانى رِۆژهه‌لاَت به‌تایبه‌ت ئێران و سوریا كه رِێز له برِیاره‌كانى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى ناگرن.
شایانى باسه حكومه‌تى ئێران به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى چه‌ند مه‌رجێكى دانابو كه یه‌كێك له‌و مه‌رجانه پشكنینى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئیسرائیل بو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى.
"
