ئه‌مه‌ریكا به‌نیاز نییه‌ خاكى توركیا به‌كاربهێنێت بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق

ئه‌مه‌ریكا به‌نیاز نییه‌ خاكى توركیا به‌كاربهێنێت بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ به‌نیازبن له‌ توركیاوه‌ هێزه‌كانیان پاشه‌كشێ پێبكه‌ن و خاكى توركیا به‌كاربهێنن بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ عێراق.

\"مایكل مۆڵن\"" سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا به‌نیاز نییه‌ خاكى توركیا به‌كاربهێنێت و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازیه‌كانى له‌ توركیاوه‌ بگوازێته‌وه‌ دواى كشانه‌وه‌ى له‌ عێراق.

مایكل مۆڵن رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركیا تاوتوێ كردنى به‌كارهێنانى خاكى ئه‌و ولاَته‌ بێت له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ دواى كشانه‌وه‌یان له‌ عێراق، و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركیا به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى سه‌ربازى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیایه‌.

رِۆژى سێ شه‌ممه‌ى رِابردو سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا \""باراك ئۆباما\"" رِایگه‌یاند كه‌ كارى شه‌رِكردنیان له‌ عێراق كۆتایی هاتوه‌ دواى تێپه‌رِبونى حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگى عێراق كه‌ مه‌به‌ست تێیدا لابردنى سه‌رۆكى ئه‌وكاته‌ى عێراق سه‌دام حوسێن بو.

شایانى باسه‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ كردوه‌ و له‌ كۆى 170 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی ته‌نها 50 هه‌زار سه‌رباز له‌ عێراق ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاریان مه‌شق پێكردنى سوپاى عێراقه‌، و ئه‌مه‌ش به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى ستراتیژى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ئه‌نجام درا.
"
Top