تۆنى بلێر: ته‌نها رِێگه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هێرشكردنه بۆ سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى به‌ریتانیا ئاشكرایی كرد كه‌له‌كاتى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ته‌نها رِێگه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هێرشكردن ده‌بێت بۆ سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و رِێگرتن له به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن حكومه‌تى تارانه‌وه.
\"تۆنى بلێر\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى به‌ریتانیا رِایگهیاند:
پێویسته رِێگرى له ئێران بكرێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و رِێگه نه‌درێت ئێران په‌ره به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بدات چونكه جێی قایل بون نیه ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى و په‌ره به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بدات.
گوتیشى: به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران جێگاى مه‌ترسیه بۆ جیهان چونكه ئێران پشتگیرى توندوتیژى ده‌كات و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ههرِهشهیه بۆسه‌ر ولاَتانى رِۆژئاوا.
له‌درێژه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى بی بی سی سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى تاران به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیكه‌ى ئه‌وه ته‌نها رِێگه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هێرشكردنه سه‌ر ئێران و رِێگرى كردنى له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
"
