ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێ به‌سه‌ر كۆریاى باكور ده‌سه‌پێنێت
گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و گۆی نه‌دان به برِیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و به‌مه‌به‌ستى گوشارخستنه سه‌رى بۆ ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێی به‌سه‌ر كۆریاى باكور ده‌سه‌پێنێت و سامانى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانى پیۆنگ یانگ بلۆك ده‌كات.
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌وه‌ى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاَوى كرده‌وه كه به‌هۆى هاوكارى كردنى حكومه‌تى كۆریاى باكور له په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و پشتگیرى كردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور سه‌روه‌ت و سامانى ژماره‌یه له به‌رپرسان و كۆمپانیاكانى كۆریاى باكورى بلۆك كردوه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه ئه‌و به‌رپرس و كۆمیانیایانه‌ى كۆریاى باكور كه سامانیان بلۆك كراوه ناویان خراوه‌ته لیستى رِه‌شه‌وه و رِێگه‌یان پێ‌نادرێت سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
