جۆنی دیپ لەگەڵ هاوژینەکەی بڕیاری جیابوونەوەیاندا

جۆنی دیپ لەگەڵ هاوژینەکەی بڕیاری جیابوونەوەیاندا
هەردوو ئەکتەری سینەمایی جۆنی دیپ و ئەمبر هێرد، بەپێی رێکەوتنێکی لە نێوانیاندا و بەر لە دانیشتنی دادگا، لە یەکتەر جیابوونەوە.

کێشەی نێوان ئەو دوو ئەکتەرە کە گەیشتە دادگا و هێرد دیپی بە ئەشکەنجدان و هەڕەشە کردنە سەری تۆمەتبار کردبوو، بەهۆیەوە دادگا بڕیاری دابوو کە نابێت دیپ لە هاوژینەکەی نزیکبکەوێتەوە تا ئەوکاتەی دادگا کێشەی نێوانیان یەکلادەکاتەوە.


ئەو دوو ئەکتەرە بۆ ماوەی ١٥ مانگ لە ژیانی هاوژیندابوون و بەبۆنەی جیابوونەوەیان روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە لەگەڵ هەبوونی ئەو رێز و خۆشەویستییەی نێوان هەردووکیان، بەڵام دواجار بڕیاریندا جیاببنەوە.


هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، ئەو بڕە پارەیەی دادگا بۆ هێرد وەک قەرەبوو داوای دەکات، دەبەخشرێتە رێکخراوێکی خێرخوازی.



ئەو دوو ئەکتەرە لەرێگەی فیلمێکەوە یەکتریان ناسی و لە شوباتی ٢٠١٥ ژیانی هاوژینیان پێکهێنا.
Top