خۆپیشاندانەکان لە ئیسپانیا بەردەوامن

خۆپیشاندانەکان لە ئیسپانیا بەردەوامن

 

 

دوای ڕەتکردنەوەی پلانی حکومەتی ئیسپانیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون کە لە زیادبووندایە، خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، کە دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان و بەردەوام دەبن لە دانیشتنەکەیان لە مەدرید.

ڕۆژی هەینی 2ی تشرینی یەکەم، پەرلەمانی ئیسپانیا دوو پڕۆژەیاسای حکومەتی بە 178 دەنگی بەرامبەر بە 172 دەنگی ڕەتکردەوە، دوای ئەوە خۆپیشاندەران لەبەردەم بینای پەرلەمانی ئیسپانیا لە مەدرید کۆبوونەوە و دروشمی "قازانجی ئێوە، نەهامەتییەکانمان"یان گوت.

نەتوانینی خەڵک لە پێدانی پارەی خانووبەرە ساڵانێکە لە ئیسپانیا کێشەیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی بووە، بەڵام نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر دەرکردنی کرێچییەکی تەمەن ٨٧ ساڵ لە شوقەیەک کە زیاتر لە حەوت دەیە تێیدا ژیاوە، ناڕەزایی لێکەوتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top