ڕۆبۆتێك سواڵ دەكات

ڕۆبۆتێك سواڵ دەكات

لە هەرێمی سیتشوانی چین، خەڵك شتێكیان بەدی كردووە كە وەك ئەوە وایە لە فیلمە خەیاڵییەكانەوە هێنرابێت: ڕۆبۆتێكی مرۆڤشێوە كە لەسەر شەقامەكە چۆكی داداوە و داوای پارە دەكات. ڕاپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەمە ڕۆبۆتێكی جۆری «Unitree G1» بووە. لە تەنیشتیەوە قاپێك بۆ كۆكردنەوەی بەخشین و كۆدێكی (QR) دانرابوو، لەو كاتەشدا بەپێی گێڕانەوەكان، شاشە و بڵندگۆكەی چەند دەستەواژەیەكیان دەوت، وەك: «پوڵم نییە بۆ بارگاویبوونەوە» و «تكایە یارمەتیم بدەن بۆ پێدانی كرێی كارەبا». ئەم ڤیدیۆیە بە خێراییەكی سەرسوڕهێنەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بووەوە. هەندێك لە خەڵكەكە بەم دیمەنە پێكەنین، كەچی هەندێكی تریان پرسیاری ئەوەیان دەكرد كە ئایا ئەمە تەنیا گاڵتەجاڕییە، یان هونەری نواندنە، یان تەنیا فریودان و نمایشێكی ساختەیە.

 

Top