ڕێكخستنی جلوبەرگ بۆ بەدەستهێنانی ستایلێكی كاژواڵ شیک

ڕێكخستنی جلوبەرگ بۆ بەدەستهێنانی ستایلێكی كاژواڵ شیک

ڕەنگە جیاكردنەوەی نێوان ستایلی كاژواڵ و كاژواڵ شیك بۆ هەندێك كەس تێكەڵ ببێت. لێرەدا هەوڵ دەدەین پێناسەی هەردوو شێوازەكە بكەین.

١- بە پارچەیەكی بنەڕەتی دەست پێ بكە: وەك تیشێرت و پانتۆڵ یان عەزییەكی شیك و شۆڕ، بۆ ئەوەی ستایلەكەی لەسەر بنیاد بنێیت.

٢- دەستكەوتێكی فەرمی زیاد بكە: وەك بلەیزەر یان چاكەتێكی فەرمی بەسەر پارچە نەرمەكاندا بپۆشە، بۆ ئەوەی شیكپۆشییەكی زیاتر ببەخشێت.

٣- قوماشەكان تێكەڵ بكە: پارچە چنینە نەرمەكان لەگەڵ كراسی شیك ڕێك بخە، یان جینز لەگەڵ حەریر، بۆ ستایلێكی جیاواز.

٤- تاقیكردنەوە لە قەبارەكاندا بكە: چاكەتی فراوان (Oversized) لەگەڵ جلی تەسك ڕێك بخە، یان پانتۆڵی قاچ‌فراوان لەگەڵ بلوزێكی تەسك بپۆشە.

٥- ڕەنگە بێلایەنەكان هەڵبژێرە (بەڵام نەك بێزاركەر): پابەندبە بە ڕەنگە سەرەكییەكانی وەك ڕەش، سپی، كرێمی، بێجی و سوورمەیی، لەگەڵ زیادكردنی نەخش یان ڕەنگی كەم لە ڕێگەی ئێكسسواراتەكانەوە.

٦- قوماشی سرووشتی هەڵبژێرە: وەك لۆكە و جینز، چونكە هەستی نەرمییان هەیە و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە.

 

 

Top