فێڵێكی سادە بۆ ئەوەی پێستت توند دەربكەوێت و هێڵە وردەكان بشارێتەوە

فێڵێكی سادە بۆ ئەوەی پێستت توند دەربكەوێت و هێڵە وردەكان بشارێتەوە

دەتوانیت پشت بە تێكەڵەیەكی سادە لە جێڵی ئالۆڤێرای پاك و كرێمی شێداركەرەوەی گونجاو ببەستیت بۆ شێداركردنەوەی پێست، بەو مەرجەی بەرهەمی متمانەپێكراو و تایبەت بە دەموچاو بەكار بهێنیت، كە خاڵی بن لە بۆنی بەهێز و ئەو پێكهاتانەی دەبنە هۆی هەستیاریی پێستت.

پێكهاتەكان:

كەوچكێكی بچووك لە جێڵی ئالۆڤێرای پاك، بڕێكی كەم لە كرێمی شێداركەرەوەی دەموچاو (باشترە پێكهاتەی وەك هیالۆرۆنیك ئەسید یان گلیسرینی تێدابێت)، دەكرێت یەك دوو دڵۆپ ئاو زیاد بكرێت ئەگەر تێكەڵەكە زۆر خەست بوو.

شێوازی بەكارهێنان:

١- پێكهاتەكان باش تێكەڵ بكە تا دەبێتە گیراوەیەكی سووك، پاشان چینێكی تەنک بدە لە بەشێكی پاك لە پێست.

٢- ماسكەكە بۆ ماوەیەكی كەم جێبهێڵە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، یان بەپێی ڕێنمایی بەرهەمەكە پاكی بكەرەوە.

٣- دواتر كرێمی شێداركەرەوەی ئاسایی خۆت بەكار بهێنە و بەیانیان دژەخۆر لەبیر مەكە.

تێبینی: ئەم ماسكە چرچ ولۆچی لانابات، بەڵام شێداری و گەشانەوەیەكی وەها بە پێست دەبەخشێت، كە هێڵە وردەكانی وشكبوونەوە بە شێوەیەكی كاتی كەمتر دیار بن.

 

Top