گوندێك دژی بوومەلەرزە و تسۆنامی

گوندێك دژی بوومەلەرزە و تسۆنامی

سەرۆكی شارەوانیی گوندێكی ژاپۆنی بە ناوی «فودای»، ڕووبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی گاڵتەپێكردن و ڕەخنەی توند بووەوە؛ ئەمەش لەبەر ئەوەی ملیاران یەنی بۆ دروستكردنی دەروازەیەكی ئاویی زەبەلاح خەرج كردبوو. لەو كاتەدا، دانیشتووان و شرۆڤەكاران پێیان وابوو ئەم پڕۆژە گەورەیە بەفیڕۆدانی ئاشكرای پارەی باجدەرانە و لە جێگەی خۆیدا نییە، بەڵام بە تێپەڕبوونی ساڵانێك، بەتایبەتی كاتێك بوومەلەرزە و تسۆنامییەكی وێرانكەر لە ساڵی ٢٠١١دا كەناراوەكانی ژاپۆنی گرتەوە، ئەو پڕۆژەیە بەهای ڕاستەقینەی خۆی سەلماند؛ دەروازە زەبەلاحەكە بەرپەرچی شەپۆلە تووندەكانیدایەوە و ڕێگریی لەوە كرد ئاو دزە بكاتە ناو گوندەكەوە و بەتەواوی ناوچەكە و دانیشتووانەكەی پاراست. بە هۆی ئەم تێڕوانینە قووڵ و پێشبینییەی سەرۆكی شارەوانییەوە، ژیانی هەزاران كەس ڕزگار كرا. بەمەش، بڕیارەكانی سەرۆكی شارەوانی كە پێشتر بە بێمانا ناوزەد كرابوون، بوون بە داستانێكی مێژوویی كە گرنگیی ئامادەكاریی پێشوەختە و پێشخستنی ژیانی مرۆڤی بەسەر هەر بەهایەكی ماددیدا، بە زیندوویی دەهێڵێتەوە.

Top