پێڵاوی پاژنە بەرزەی پۆلیس
تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لە شوێنی ڕووداوێكی تەقەكردنی بەكۆمەڵ لە سەنتەری شاری مینیئاپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتا بڵاو بووەتەوە، كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی دەركەوت پۆلیسێكی ژن كاتێك دەگاتە شوێنی ڕووداوەكە، جلی فەرمی و پێڵاوی پاژنەبەرزی لە پێدایە، بەڵام لە هەمان كاتدا چەكێكی ئاگرینی بە دەستەوەیە و خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكە ئامادە كردووە. ئەو پرسیارەی سەرنجی بەدواداچووانی ڕاكێشا: چۆن دەكرێت پۆلیسێك لە دۆخێكی وا مەترسیداردا بە پێڵاوی پاژنەبەرزەوە بجووڵێتەوە و ڕابكات یان خۆی لە مەترسی لابدات؟ ئەم دیمەنە نیشاندەری خێرایی كاردانەوە و پیشەییبوونی ئەو پۆلیسەیە، بەتایبەت ئەگەر لەو ساتەدا لە بۆنە یان ئەركێكی فەرمیدا بووبێت و كاتی ئەوەی نەبووبێت بگەڕێتەوە و جلەكانی بگۆڕێت. ڕاستییەكەش ئەوەیە كە ئەو پۆلیسە لە ئەركێكی كارگێڕیی یان پەیڕەوییدا بووە؟ یان بە سادەیی لە بۆنەیەكی فەرمیدا بووە كاتێك ئاگاداركراوەتەوە و بە پەلە بەدەم ڕووداوەكەوە چووە
