ڕێگەی گەرەنتی بۆ پاراستنی جلوبەرگ و عەبا ڕەشەكانت لە كاڵبوونەوە

ڕێگەی گەرەنتی بۆ پاراستنی  جلوبەرگ و عەبا ڕەشەكانت لە كاڵبوونەوە

جلوبەرگی ڕەش مەیلی ئەوەیان هەیە بە تێپەڕبوونی كات بەهۆی تێكچوونی ڕەنگەكانیان، بریقە و جوانییان لەدەست بدەن، ئەمەش بەهۆی چەند هۆكارێكەوە ڕوودەدات وەك: زۆر شتنی جلەكان، وشككردنەوەی نادروست، یان بەركەوتنی بەردەوام بە تیشكی سەروو وەنەوشەیی.

١- شێوازی شتنی دروست: هەمیشە جلە ڕەشەكان هەڵگێڕەوە (دیوی ناوەوەی بخەرە دەرەوە)، بە ئاوی سارد و ئەو ماددە پاككەرەوانە بیشۆ كە تایبەتن بە ڕەنگە تۆخەكان. هەوڵ بدە كەمتر بیانشۆیت و تەنیا شوێنی پەڵەكان پاك بكەرەوە كاتێك گونجاو بێت.

٢- بەكارهێنانی ئاوی سارد: گەرمی دەبێتە هۆی خێرا كاڵبوونەوەی ڕەنگ لە كاتی شتندا، بۆیە بەگشتی ئامۆژگاری دەكرێیت ئاوی سارد بۆ جلی تۆخ و ڕەش بەكار بهێنیت.

٣- دووركەوتنەوە لە نەرمكەرەوەی قوماش (موكەیف) یان سپیكەرەوە: باشتر وایە نەرمكەرەوەی قوماش بۆ جلی ڕەش بەكار نەهێنیت، چونكە پاشماوەی چەوری یان سیلیكۆنی لەسەر ڕووی جلەكە جێ دەهێڵێت، كە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەنگە ڕەشەكە كاڵ یان خۆڵەمێشی دەربكەوێت. هەمان شت بۆ ماددەی سپیكەرەوە (فاس)یش ڕاستە؛ هەرگیز بەكاریان مەهێنە، چونكە ڕەنگەكە لەناو دەبەن.

 

Top