كێ سوودمەند دەبێت لە دیزاینی چێشتخانەی شاراوە؟
مۆدێلی «چێشتخانەی شاراوە» بۆ هەر شوێنێكی لێنان گونجاوە، بەڵام ئەم دیزاینە لەم حاڵەتانەدا دەبێتە پێویستی:
1- دیكۆری ماڵی بچووك.
2- ئەگەر خاوەن ماڵ لە كاتی لێنانی خواردندا شێوازێكی تایبەتی هەبێت.
٤- ئەو كەسانەی ئارەزوومەندی «ستایلی مینیمالیزم»ن و بەهای ئەم شێوازە دەزانن.
چارەسەری ئاسان بۆ گۆڕینی چێشتخانە كراوەكەت لە ئاساییەوە بۆ شاراوە:
١- كابینەكانی چێشتخانەكەت بە ڕەنگێكی هاوشێوەی دیوار و زەوییەكە ڕەنگ بكەرەوە.
٢- سەر مێز و شوێنی كاركردن چۆڵ بكە، چونكە هەرچی شتومەكی كەمتر لەسەر بێت، شوێنەكە ڕێك و پێكتر دەردەكەوێت.
٣- دەسكی كابینەكان و پارچە كانزاییەكان بگۆڕە و ڕەنگی نوێ هاوشێوەی ڕەنگی كابینەكان هەڵبژێرە.
٤- بیرۆكەی ئامێرە ناوەكییەكان (Built-in) جێبەجێ بكە بە زیادكردنی یەكەی هەڵگرتن بۆ شاردنەوەی ئامێرەكان و پێداویستییەكانی دیكە، بە مەرجێك هەمان ڕەنگی چێشتخانەكەیان هەبێت.
٥- هەواكێشی كانزایی چێشتخانە لەگەڵ ڕووی لێنانەكەدا یەك بخە.
٦- بە ڕووەك و چڵە ڕێكخراوەكان و چەپكە گوڵی سرووشتی بیڕازێنەرەوە بۆ ئەوەی جوانتر دەركەون.
