ڕۆتینێكی سادە بۆ نینۆكێكی تەندروستی ڕۆژانە
دەتوانیت ڕۆژانە چەند خولەكێكی كەم تەرخان بكەیت بۆ چاودێریكردنی نینۆكەكانت لە ڕێگەی ئەم هەنگاوە ئاسانانەوە:
١- دەستەكانت بە نەرمی بشۆ و بە باشی وشكیان بكەرەوە.
٢- كریمێكی شێداركەرەوە بدە لە دەست و نینۆكەكانت.
٣- پێستی دەوروبەری نینۆكەكانت بە زەیتێكی گونجاو مەساج بكە.
٤- لەكاتی بەكارهێنانی ماددە پاككەرەوەكاندا دەستكێش لەدەست بكە.
٥- دوور بكەوە لە بەكارهێنانی نینۆكەكانت بۆ كردنەوەی شتومەك، یان ڕووشاندنیان.
٦- گرنگی بە خواردنی هاوسەنگ و خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو بدە.
٧- بەردەوام پشكنین بۆ نینۆكەكانت بكە و سەرنجی هەر گۆڕانكارییەكی نائاسایی بدە.
لە كۆتاییدا، پێویستت بە ڕۆتینێكی درێژ و ئاڵۆز نییە بۆ هەبوونی نینۆكێكی جوان و بەهێز. شێداركردنی بەردەوام، خۆراكی هاوسەنگ، پاراستنیان لە ماددە پاككەرەوەكان و مامەڵەی نەرم لەگەڵ نینۆكەكاندا، هەموویان خووی بچووكن كە بە تێپەڕبوونی كات نینۆكێكی تەندروستتر و دەركەوتنێكی شیكترت پێ دەبەخشن.
ئامادەكردنی: شیلان عەلی
