ڕەنگی گونجاو بۆ پێستی ئەسمەر؟
١- سپی: پاكیی ڕەنگی سپی شێوازێكی خاوێن و گەشاوەت پێ دەبەخشێت كە تەواوكەری ڕەنگی پێستتە. ڕەنگی سپی هەڵبژاردنێكی دڵنیاییە بۆ هەر ستایلێك، چ كراسێكی سادە بێت یان عەزیەیەكی هاوینە.
٢- زەردی گەش: ڕەنگی زەرد تۆنە زێڕینییەكانی پێستت دەردەخات و درەوشانەوەیەكی سرووشتیت پێ دەبەخشێت لەكاتی گونجاندنی لەگەڵ پێستی ئەسمەر. پلەكانی ڕەنگی زەرد، جا خەردەلی بێت یان لیمۆیی یان زێڕینی، لەسەر پێستی ئەسمەر زۆر جوان دەردەكەون.
٣- شینی فەیروزی: ئەم ڕەنگە شینە پڕ لە ژیانە هەم بۆ جلی فەرمی و هەم بۆ جلی ئاسایی گونجاوە؛ چونكە جیاوازییەكی سەرنجڕاكێش لەگەڵ پێستی ئەسمەر دروست دەكات. بێگومان ئەم ڕەنگە سەرنجەكان ڕادەكێشێت، جا لە چكێكی شین بێت یان عەزیەیەكی شینی فەیروزی.
٤- مەرجانی (Coral): ڕەنگێكی ناسكە و گەرمییە سرووشتییەكەی پێستت دەردەخات بەبێ ئەوەی بەسەریدا زاڵ بێت. ڕەنگی مەرجانی بە یەكێك لە باشترین ڕەنگەكان بۆ پێستی ئەسمەر دادەنرێت و بۆ پشووەكانی كەنار دەریا یان ئاهەنگە ئاساییەكان زۆر گونجاوە.
