ڕۆڵی ئافرەتانی کورد لە شۆڕشی ئەیلوولدا پێگەیەکی مەزن و کاریگەر بوو
لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن خانمان ڕۆڵێکی گرنگ و کارایان هەبوو، چونکە ئەوان تەنها پشتێنەیەک نەبوون بۆ پێشمەرگە، بەڵکو بە کردەوە لە هەموو کایەکانی خەباتدا بەشداربوون و قوربانی گەورەیان دا، ئەویش لە قۆناغە سەختەکانی شۆڕشدا، ئافرەتانی کوردستان نموونەی بەرزی خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری و قارەمانێتییان پێشکەش کرد.
جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بەردەوام لە باسکردنی مێژووی کوردستان باس لە ڕۆڵی ئافرەتانی کورد دەکات کە ئافرەتانی کوردستان لە شۆرشی ئەیلوول ڕۆڵی قارەمانەیان بینی لە پشتگیری شۆڕش و خزمەتکردنی پێشمەرگە.
ئافرەت لە شۆڕشی ئەیلوولدا تەنها بەشداربووێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو دروستکەری بەشێک لە مێژووی سەربەرزیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بوون، کە ڕێزگرتن لەم خەباتە هەمیشە لە وتار و هەڵوێستەکانی سەرکردایەتی سیاسی کورد و بەتایبەت جەنابی سەرۆکدا ڕەنگدانەوەی هەبووە .
زەنـوێـر جـاف
