كاتژمێری ناوەوەی جگەر

كاتژمێری ناوەوەی جگەر

 جگەر كاتژمێرێكی گەردیلەیی 24 كاتژمێری هەیە كە هەماهەنگی دەكات لەگەڵ میتابۆلیزم، كۆنتڕۆڵی ئاستی شەكری خوێن، لەگەڵ پرۆسێسكردنی چەوری. لە توێژینەوەیەكی نوێی سەنتەری سان ئەنتۆنیۆی تەندروستی سەر بە زانكۆی تێكساس هاتووە كە كاتژمێری ناوەوەی جگەر Liver’s internal clock، كاتەكانی دەردانی چەند پرۆتینێكی تایبەت بە بەرنامەیەكی ورد بۆ ناو خوێن دیاردەكات، كە ڕۆڵیان لە خەزنكردن و سووتاندنی وزە لە شانە جیاوازەكانی لەشدا هەیە. نزیكەی هەر خانەیەكی جگەر گۆڕانە فسیۆلۆژییەكان بە ڕیتمێكی 24 كاتژمێری هەڵدەسووڕێنێت. لە لایەكیتر، ئەم كاتژمێرەی ناوەوەی جگەر، چۆنیەتی مامەڵەی جگەر لەگەڵ گواستنەوەی چەوری و دروستبوونی شەكری گلوكۆزدا دەكات، بەمەش پێشبینیی كاتی گەیشتنی خۆراك بە لەش و كاتی پێویستیی لەش بە وزەی خەزكراو دەكات. هۆكارەكانی تێكچوونی كاتژمێری ناوەوەی جگەر: ناڕێكیی خەو، كاری شیفت، خواردن درەنگانی شەو. ناهاوسەنگیی نێوان ڕیتمی كاتەكانی خواردن و نووستن لەگەڵ كاتژمێری ناوەوەی جگەردا هۆكارە بۆ زیادبوونی ئەگەری: قەڵەوی، نەخۆشیی شەكرەی جۆری 2، هەروەها كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا.

Top