یەکیەتیی ئورووپا دیسانەوە هۆشداری دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران
یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: کە لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی تاقمی حەوت بەردەوام دەبن بۆ پاراستن و بەردەوامبوونی فشارەکان لەسەر ئێران.
لە بەیاننامەکەدا یەکێتیی ئەورووپا پێویستیی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمیی و موشەکی بالیستییەکانی ئێرانی دووپات کردەوە و داوای لە تاران کرد خۆی لە کردەوەکان بەدوور بگرێت کە برۆکسل بە تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەیبینێت.
هەروەها یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی سەربازی ئێرانی بۆ ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا و ئەوەی ناوی دەبات "سەرکوتکردنی گەلەکەی لە ناوخۆدا" وەک بوارەکانی دیکەی نیگەرانی هێنایەوە.
بروکسل لە بەشی کۆتایی بەیاننامەکەدا هۆشداری داوە کە ئامادەیە لە ئەگەری پێویستدا ڕێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندی و ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
گوڵان: سەردار خەلیل
