دوای نوقمبوونی بەلەمێک زیاتر لە ٨٠ کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا یان بێسەروشوێن بوون

دوای نوقمبوونی بەلەمێک زیاتر لە ٨٠ کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا یان بێسەروشوێن بوون

 

 

دوای نوقمبوونی بەلەمێک کە ١٢٠ کەسی هەڵگرتبوو لە ڕێگەی دوورگەکانی کەناری لە باشووری ڕۆژئاوای ئیسپانیا٨٠ کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیسپانیا (EFE) بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی پاسەوانی کەناراوەکان، بەلەمێک کە ١٢٠ کەسی هەڵگرتبوو کە ٢٦ ڕۆژ لەمەوبەرلە گامبیا بەڕێکەوتبوو، نزیکەی ١٢٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی دوورگەکانی کەناری نوقم بوو.

تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان ڕایانگەیاند: کە ٤٥ کۆچبەری نایاسایی لەناو بەلەمەکەدا لەلایەن کەشتیی گواردامار ئورانیاوە ڕزگارکران، کە نیوەی شەوی ٢ی ئەیلول بە ناوچەکەدا تێدەپەڕی.

بەهۆی بارودۆخی دەریای زۆر ناڕێکەوە، تا ئێستا تەنها پێنج تەرم دۆزراونەتەوە، و گریمانە دەکرێت لانیکەم ٨٠ لەو کۆچبەرە نایاساییانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون گیانیان لەدەستدابێت.

ڕێکخراوی ناحکومی ئیسپانی کامیناندۆ فرۆنتێراس هۆشداری دابوو کە بەلەمەکە کە کۆی گشتی ١٢٨ کۆچبەری هەڵگرتبوو کە ٤ ژن و یەک منداڵی ساوایان تێدایە، لە ٧ی ئاب لە کەناراوەکانی گامبیا بەڕێکەوتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top