كلك بۆ ئەو مرۆڤانەی ناتوانن بڕۆن

كلك بۆ ئەو مرۆڤانەی ناتوانن بڕۆن

لە زانكۆی «كێیو»ی ژاپۆنی ئامێرێكی داهاتووی لەبەركەوتوویان پەرە پێ داوە كە ناوی لێنراوە كلكی «ئاركی»، و ئیلهامی لێ وەرگیراوە لە تواناكانی هاوسەنگی لە ئاژەڵەكاندا وەك ئەسپی دەریا، ئەم كلكە ڕۆبۆتییە دیزاین كراوە بۆ باشتركردنی جێگیربوون و یارمەتیدانی بەكارهێنەران بۆ پاراستنی هاوسەنگییەكی باشتر لە كاتی جووڵەدا. بە بەكارهێنانی ماسوولكەی دەستكرد و تەكنەلۆژیای هەوای پەستێندراو، كلكەكە لەگەڵ جووڵەكانی كەسی لەبەركردوودا كارلێك دەكات و وەك كێشێكی بەرەنگاركەرەوە كار دەكات، ئەمەش مەترسییەكانی كەوتن كەم دەكاتەوە، بەتایبەت بۆ بەساڵاچووان، هەروەها ئەم ئامێرە دەتوانێت پشتگیری لەو كرێكارانە بكات كە باری قورس هەڵدەگرن، ئەوەش لە ڕێگەی باشتركردنی شێوازی جەستە و هاوسەنگییەوە. ئەندازیاران دیزاینیان كردووە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەپێی كێشی جەستە شیاوی گۆڕانكاری بێت بۆ مسۆگەركردنی گونجانێكی وردتر و تایبەتتر. سەرەڕای ئەوەی كە هێشتا لە قۆناغی نموونەیی سەرەتاییدایە، بەڵام ئەم داهێنانە نوێنەرایەتی تێكەڵەیەكی سەرنجڕاكێش دەكات لە نێوان بایۆلۆژی و ڕۆبۆتیكدا، و دەردەخات كە چۆن تەكنۆلۆژیا دەتوانێت جووڵە و متمانە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەهێزتر بكات.

 

Top