تانكێك دەبێتە باخێكی داروبار
تانكێكی جێهێڵدراو كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی عێراق و ئێران (١٩٨٠-١٩٨٨)، و دەكەوێتە ناوچە سنوورییەكانی سەر بە پارێزگای كرماشان، پاشماوەی جەنگێكی دڕندانە: پارێزگای كرماشان ئێرانی یەكێك بوو لە بەرە و هێڵە پێشییە سەرەكییەكان كە سنوورەكەی شاهێدی شەڕی قورس و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی یەكتربڕ بوو لە نێوان هەردوو سوپای عێراق و ئێراندا. دوای كۆتایی هاتن بە جەنگەكە: سەدان ئامێری سەربازیی وێرانكراو، یان تێك شكاو لەم بیابان و دەشتە وشكانەدا جێهێڵدران بەهۆی سەختی یان بێسوودیی گواستنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەندازیارییان. بە تێپەڕبوونی دەیان ساڵ: هەندێك لەو تانكانە كە بەجێماون، بوون بە هێما و یادگارییەك كە شایەتن بۆ جەنگەكە. لەو وێنەیەدا بە دیاریكراوی: دارێكی كێوی (كە لەگەڵ ژینگەی نیوە وشكدا دەگونجێت) لە ناو بورجی تانكەكەوە سەرچاوەی گرتووە و پێكهاتە مەدەنەكەی وەك قاپ و پارێزەرێك بۆ ڕەگەكانی بەكار هێناوە، ئەمەش وای كردووە ببێتە دیمەنێكی بەناوبانگ كە هێمایە بۆ «سەركەوتنی ژیان و سرووشت بەسەر ئامرازەكانی جەنگ و وێرانكاریدا».
