دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕێز لە ژینگەپارێزانی کوردستان دەگرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕێز لە ژینگەپارێزانی کوردستان دەگرێت

لە چوارچێوەی پڕۆژەی «وەفا»، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکی تایبەتی بۆ ڕێزلێنان لە ماندووبوون و هەوڵەکانی ژینگەپارێزانی شاری هەولێر بەڕێوە برد.

لەم چالاکییەدا، کە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان و بۆ ڕێزلێنان لە 1200 ژینگەپارێزی شاری هەولێر بەڕێوە چوو، لە کەشێکی فێنک و گردبوونەویەکی برایانەی نێوان ژینگەپارێزان، ئێوارەخوانێکیان بۆ ساز کرا ، هاوکات سەبەتەی خۆراکی و تەندروستی بەسەریاندا دابەش کرا، بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لە پاراستن و پاکوخاوێنیی ژینگەی شار ، ئەم چالاکییە هەنگاوێک بوو بۆ دەربڕینی پێزانین و پشتگیری لەو کەسانەی بە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوام، ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی ژینگە، پاکوخاوێنی و جوانیی شاری هەولێردا دەبینن. ئەو پڕۆژەیە بۆ ژینگەپارێزانی هەموو شارەکانی کوردستانە و سەرەتا لە شاری هەولێر ئەنجام درا. دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستانە.

 

Top