یاسا، بەڵگەی قەرزپێدان و قەرزكردن

یاسا، بەڵگەی قەرزپێدان و قەرزكردن

ئەگەر كەسێك بە قەرز پارەی لێت وەرگرتبێت و هیچ گرێبەستێكی نووسراو نەبێت، ئایا مافت هەیە داوای پارەكەت بكەیت؟.

نەبوونی گرێبەستی نووسراو بە مانای لەدەستدانی مافەكەت نییە، بەڵام سەلماندنی قەرزەكە لە دادگا دەبێتە كارێكی ئەستەمتر و پێویستە بەڵگەی دیكە هەبێت، وەك: شایەت، پەیامەكان، گواستنەوەی بانكی، هەر بەڵگەیەكی یاسایی دیكە كە قەرزەكە بسەلمێنێت، هەمیشە لە كاتی قەرزدان، بەڵگەنامەیەكی سادە یان پشتڕاستكردنەوەی نووسراو هەبێت، چونكە دەتوانێت لە داهاتوودا مافەكانت بپارێزێت.

تێبینی: ئەم وەڵامە زانیاریی گشتییە و شێوازی سەلماندن و بەڵگەكان بە گوێرەی بارودۆخ دەگۆڕێت.

 

Top