سەری كەچەڵ بۆ رێكلامكردن

سەری كەچەڵ بۆ رێكلامكردن

هەندێ لەوانەی قژیان ڕووتاوەتەوە، شێوازێكی جوانیان بۆ سەر و ڕووخساریان دروست كردووە، هەندێكی دیكەش توانیویانە سوود لەم كەچەڵییە وەربگرن وەك ئەم گەنجە ئەمریكییە تەمەن ٢٧ ساڵە، كە لە تەمەنێكی پێشوەختەدا تەواوی قژی هەڵوەریوە، بڕیاری دا كەچەڵییەكەی بگۆڕێت بۆ تابلۆیەكی ڕیكلامی بەكرێدراو. ئەم گەنجە ڕۆژانە ٣٢٠ دۆلار لە كۆمپانیاكان وەردەگرێت لەبەرامبەر پیشاندانی ڕیكلامەكانیان لەسەر سەری، ڕۆژانە بۆ ماوەی شەش كاتژمێر لە شەقام و بازاڕەكاندا دەگەڕێت بۆ زیادكردنی بینەرەكانی، كە سەری حۆیی كردووەتە سەكۆیەك بۆ كاری ڕێكلامی بازرگانی و تایبەتی.

Top