کۆتایی هاتنی چالاکییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات
مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هاوپەیمانییەکی سەرکردایەتی کورد کە یەکێک بوو لە هێزە سەرەکییەکانی جەنگی دژ بە گروپی داعش، کۆتاییهاتنی چالاکیەکانی ئەو هێزەی وەک هێزێکی سەربازی سەربەخۆ ڕاگەیاند.
لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا، مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتە نوێیەکانی دیمەشق، ئەرکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتایی هاتووە و ئەو هێزە هەڵوەشاوەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە بە "بەرپرسیارێتی تەواو" دراوە.
هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە پێکهاتەی سەربازی و سیاسی سوریا، بەو پێیەی ئەو هێزە یەکێک بوو لە گرنگترین یاریزانە سەربازییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزێکی سەرەکی بوو لە شەڕی دژی داعش لە ساڵانی ڕابردوودا.
گوڵان: سەردار خەلیل
