پێشمەرگە شکۆی نەتەوەیەکە، با میلیشیاکان خەونی ئەوە نەبینن بگەنە ئاستی پێشمەرگە

پێشمەرگە شکۆی نەتەوەیەکە، با میلیشیاکان خەونی ئەوە نەبینن بگەنە ئاستی پێشمەرگە

(*)

 

پێشمەرگە فەرمیترین و پیرۆزترین هێزی نیشتمانییە و هیچ کەس و لایەنێک ئەو قەبارە و پێگەیەی نییە کە بتوانێت پێشمەرگە بۆ ئاستی نزمی میلیشیا لەیاسا دەرچووەکان دابەزێنێت. پێشمەرگە هێزێکی دەستوری، ڕێکخراو و خاوەن پێگەیەکی فەرمییە کە پارێزەری خاک و خەڵکە، نەک گروپێکی چەکداری سەرپێچیكار لە دەرەوەی یاسا کە هەمیشە سەرچاوەی ناسەقامگیری و ئاژاوە بوون بۆ عێراق، ئەوکاتەی پێشمەرگە خەباتی دەکرد بۆ رزگاری کوێخاکانی ئەو میلیشیایانە طەلایعی حکومەتی پێشووی عێراق بوون.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتایی وادەی دیاریکراو بۆ چەککردنی میلیشیا لەیاسا دەرچووەکانی عێراق، جارێکی تر ئەم گروپانە کاتێک دەبینن زەمەنی مانەوەیان بە چەکی نایاسایی بەرەو تەواوبوون دەچێت، هەر جارەی بە بیانوویەکی سواو و پوچ دەیانەوێت کات بکوژن. تازەترین وڕێنە و گاڵتەجاڕیی ئەم میلیشیایانە ئەوەیە کە دەڵێن: «دەبێ پێشمەرگەش چەک دابنێ، ئینجا ئێمە چەک دادەنێین!» ئەمە لوتکەی بێشەرمی و تێڕوانینی هەڵەیە، ئاخر پێشمەرگە هێزێکی دانپێدانراوی دەسوریی فەرمییە و بەشێکی دانابڕاوە لە سیستەمی بەرگریی عێراق، لە کاتێکدا ئەو گروپانە تەنها میلیشیایەکی لەیاسا دەرچوون کە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان کار دەکەن. ئەم جۆرە داواکارییە کۆمیدیانە تەنها نیشانەی شکست و ترسە لە قۆناغی داهاتوو کە دەبێت تیایدا بێچەک ببن.

سەرەرای هەموو ئەوانەش، پێشمەرگە بە خوێنی سەدان شەهید و تێکۆشانی دەیان ساڵەی کورد بنیاد نراوە، نە بە قسەی پوچی میلیشیاکان بچووک دەبێتەوە و نە سازش لەسەر پێگە و قەوارەی دەستوری خۆی دەکات. دەبێ ئەو میلیشیایانە باش بزانن، کاتی یاریکردن بە کات و وڕێنە گەیشتووەتە کۆتایی، یان چەک دادەنێن و ملی بۆ یاسا دەكەن، یان کۆتایی بەو شانۆگەرییە نایاساییەیان دەهێنێت.

(*)

عه‌مید/ سه‌ربازی

پێشمەرگە شکۆی نەتەوەیەکە، با میلیشیاکان خەونی ئەوە نەبینن بگەنە ئاستی پێشمەرگە
Top