پـێـدانی نيشانى باڵای ئاستبەرزی پاپا بە سەرۆک مەسعوود بارزانی مایەی شانازيی کوردستانیانە ...

پـێـدانی نيشانى باڵای ئاستبەرزی پاپا بە سەرۆک مەسعوود بارزانی مایەی شانازيی کوردستانیانە ...



بەیەکەوەژیان و نەبوونی دەمارگیریی ئایینی و نەتەوەیی ومەزھەبیی یەکێکە لە شانازییە پڕبەهاکانی گەلی کوردستان ،نیشانەیەکی ڕوونە بۆ ڕۆحی مرۆڤدۆستانەی کوردستانیانە،ھەمووئایینەکان بەئازادی پەیرەوی لەوبەھا بەرزومرۆییانە دەکەن وبەئازادی بەیەکەوەدەژین ،ئەمە سەرمایەیەکی گەورەیە و دەبێ بپارێزرێ، بێ دوودڵی سەرۆک مسعود بارزانی وەک درێژە پێدەری رێبازی بارزان لە قووڵکردنەوەی ئەو فەرهەنگە لە کوردستاندا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە، بەجۆرێک ھەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە كردووە،سەرجەم پێكھاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەكان، ئازادانە مومارەسەی ئەرکی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان بكەن، تەنانەت ھەر بەھەوڵەكانی سەرۆك مسعود بارزانی مافەی پێكھاتەکان لەکاتی نووسینەوەی دەستووری عێراقدادەستەبەرکران، ھەروەھا بریاریدا لەبری "چەمکی کەمینە " لەدام ودەزگاکاندا چەمکی "پێکھاتە"بەکار بێت ،وێرای ئەوەی بەردەوام باوەشی كوردستان كراوە بووەبۆسەرجەم ئەوهاوولاتیانەی بەهۆی هێرشی تیرورستانی داعش مال وحالی خۆیان جێهێشتوە و روویان لەهەرێمی کوردستان کردوە،تەواوی مافەكانیان بۆ دابینكراوە و سەرو ماڵیان پارێزراوبوو، دواجاریش لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا ،سەركردایەتیی شەڕێكی جیهانیی دژی تیرۆری كردووە و جیهان قەرزاری سەرۆك بارزانی و پێشمەرگەن، چونکە بوونە پارێزەری خاک ومرۆڤایەتی ، ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو،بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی کە ئەستەمە هیچ كەس و لایەنێك بتوانێت ئەو راستیە مێژوویە بشارێتەوە،كەلەم پێناوەدا(1921)شەھیدو(10757)بریندارو(63)دیل وبێ سەروشوێنی دا ،تا بەئەمرۆش دەگات لەسایەی حیکمەتی جەنابیان ھەمووئایینەکان پەیڕه‌وی ئه‌و به‌ها بەرزو مرۆیانە ‌دەکەن وبه‌ ئازادی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین ...بۆیە پێدانی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان ،بە سەرۆک مسعود بارزانی تەنھا خەلاتێکی ئاسایی نیە ،بەلکو ھەڵگری چەندین پەیامی مانادارە کەمایەیی شانازی کوردستانیانە ...
ئەم خەلاتەیە سەڵماندی جیھان سەرسامە بەیاخدان ورێزگرتنی سەرۆک بارزانی وەک ھێمای لێبوردەیی وبەیەکەوەژیان وپاراستنی
پێکھاتە ئایینی و نەتەوەیی ومەزھەبییەکان لەکوردستان...

پـێـدانی نيشانى باڵای ئاستبەرزی پاپا بە سەرۆک مەسعوود بارزانی مایەی شانازيی کوردستانیانە ...
Top