جیهانبینیى سه‌رۆك بارزانى و تیۆرى هانتیگتۆن
تێزه‌كه‌ى سامۆئێل هانتیگتۆن بیرمه‌ند و تیۆریسیهنى ئه‌مریكى و ئه‌كادیمى زانینگهكانى ئه‌و وڵاته، كه له په‌رتووكێك و دواتر له شێوازى گۆتارێكى به‌ناوبانگ له گۆڤارى " كاروبارى بیانى" له ساڵى (1993) بڵاوكرایه‌وه و دواتر ناوه‌ناوه له شوێنى جیاجیا ده‌بینرێتن، له‌گه‌ڵ باسكردن له ململانێ سیاسیه‌كانى ناوچه جیاجیاكانى جیهان، ده‌كاتن و فاكته‌رى جیاواز به هۆكارى ئه‌و ململانێیه ده‌زانێت، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌ركیزى زۆر ده‌كاته سه‌ر فاكته‌رى ئایینى وه‌ك یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگه‌كانى ئه‌و ململانێیه و دیزاینى داڕشتنه‌وه‌ى سیسته‌مى سیاسى جیهان و وڵاتان و كێشمهكێشهكانیان.
له‌وانه‌یه له پسپۆرى ئێمه‌دا نه‌بێ كه شرۆڤه‌یه‌كى گۆنجاوى سیاسیانه‌ى بده‌ینێ، به‌ڵام پێده‌چێ گریمانه‌كانى گرنگى هانتیگتۆن، و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى ئایینییهكهى، لێكدانه‌وه‌یه‌كى ململانێى ڕۆژئاوا و ئیسلام و ئایینهكانیترى ڕۆژهه‌لاتى، وه‌ك كۆنفۆشیۆسى و هیندۆسى و شینتۆ و بودایشى تێدا بێ، و له‌و ڕۆانگه‌یه‌وه دانرابێ، و ئه‌وه بۆ نووسه‌ر گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه گریمانه‌كه‌ى هانتیگتۆن له سایه‌ى سه‌رهڵدانى هه‌ندێ باوه‌رى نوێ له داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و له‌وانه‌شه ده‌وڵه‌تى كوردستان ئه‌زموونێكى نوێ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى تێزه‌كه‌ى ئه‌و بێ.
زۆر جار، وه‌ك تیۆرییه‌كه‌ى ئایزێنك، ده‌روونناسى به‌ناوبانگ، له بیردۆزه‌كه‌ى دا باس ده‌كاتن، كه‌سانێكى خاوه‌ن ساخڵهتى تایبه‌ت، ده‌بن به ئه‌گه‌رى ڕه‌فتارێك كه به‌رهه‌مى ئه‌و هێما (trait) و خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌ى ئه‌وه، و كه‌سانیتر نیانه، و لێره دا جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى وه‌ك نموونه، ئه‌و خاوه‌ن هزره‌یه كه، به‌پێچه‌وانه‌ى تیۆرییه‌كه‌ى هانتیگتۆن ده‌یتوانى ده‌وڵه‌تێك بنیات بنێ كه بنه‌چه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌وێنى ئایینى نه‌بێ. بهواتایهكیتر فاكته‌رى ئایینى تیایدا یه‌كێك له زۆر فاكته‌ره‌كان، و له‌وانه‌شه دوایى زۆرێك یان هه‌مووى دێتن.
چونكه هاوكێشه جیهانییه‌كان، هێشتا تا راده‌یه‌ك، له قۆناغى سه‌رهڵدانى وڵاتانى نه‌ته‌وه‌ییدایه، و به‌تایبه‌ت له قۆناغێكدا بووین كه گۆڕانكاریى سیاسى، ئابوورى، و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكۆلۆژییه‌كانى جیهانیش له ئارادبوون، وه‌ك نه‌مانى سیسته‌مى دوو جه‌مسه‌رى، و باڵا ده‌ستى ئه‌مریكا له بواره جیاوازه‌كاندا، و گرنگیپێدانى جیهان به ناوچه‌كه وه‌ك ناوچه‌یه‌ك پڕ له وزه سروشتییه‌كانى وه‌ك نه‌وت و گاز، و هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده به گاز و نه‌وت، و هه‌روه‌ها شكانى پۆرتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى هاوپه‌یمانان، كه كورد پشكى شێرى به‌ركه‌وتبوو، هه‌مووى فاكته‌رى له‌باربوون بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته.
له ڕۆانگهى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، مرۆڤایه‌تى گرنگ بوو، بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى ئه‌و وڵاته. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و شێوازه‌ى داڕشتنه‌وه سیسته‌مى وڵاتداریهتى لاى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت، له كاتێكدا كه له زۆر وڵاتى جیهان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌كه فاكته‌رى ئایینى به یه‌كێك له بناغه سه‌ره‌كییه‌كانى دانانى ده‌وڵه‌ت ده‌زاندرێتن، و نموونه‌شى ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته‌یه كه ئێستا له عێراق ده‌بینین، و تیۆرییه‌كه‌ى هانتیگتۆنیش تا ڕاده‌یه‌ك وایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌زموونى زۆر وڵات و به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ى پڕ له گیروگرفت و كێشمه‌كێش و ململانێیه جیاوازه‌كانى ئایینى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و جۆگرافیایى و كه‌لتوورى و په‌روه‌رده‌یى و ... هتد، سه‌رنه‌كه‌وتنى ئایین له ده‌وڵه‌تدارى پیشان ده‌داتن، و ئاراسته‌كانى دامه‌زراندنى وڵات خه‌ریكه دهگۆڕدرێتن، و نموونه‌كانى وه‌ك هه‌رێمى كوردستان ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خه‌ن، به پێچه‌وانه‌ى بیروباوهركانى ماركسیزم-لینینیزمى جیهانى و كۆمۆنیزم، فاكته‌رى نه‌ته‌وه ده‌كرێ ببێته یه‌كێك له باشترین ئه‌لترناتیڤه به‌هێزه‌كانى دانانى به‌ردى بناغه‌ى ده‌وڵه‌ت له ناوچه و جیهان. به‌تایبه‌ت كه نه‌ته‌وه، به هه‌موو پێكهاته ئایینییهكانیهوه، جگه له ئه‌زموونێكى هاوبه‌شى فه‌رهه‌نگى و كهلتووورى و كۆمه‌ڵایه‌تى، به هه‌مان ئاراسته ئه‌زموونێكى تاڵى سایكۆلۆژیى هاوبه‌شیان له ئێش و ئازاره‌كانى مێژوویى قۆناغه‌كانى بنده‌ستیان له ناخ و ده‌رووندا هه‌ڵگرتووه و بینیوه، بۆیه وه‌ك یه‌كتر و به یه‌ك چاو لێى ده‌ڕوانن. ئه‌وه‌تا له كوردستان نموونه هه‌ره زیندووه‌كانى تاوانه‌كانى جینۆسایدى كوردانى فه‌یلى، و ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه و حه‌له‌بچه و ... و شنگال و ... هتد، كه كورده‌كان لانیكه‌م له ده‌ستپێكى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌ك یه‌ك تووشى ئه‌و تاوانه هۆڤ و دڕندانه بوون، به بێ جیاوازى ئایینى.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕوانین و بایه‌خه ئه‌وه‌یه كه كه‌سایه‌تیه‌كى وه‌ك بارزانى خاوه‌ن ئه‌و بیرۆكه‌یه بوو. ئه‌گه‌ر له گۆشه و كه‌نارى جیهان ڕۆانگهیهكى وه‌هاش له ئارادا بێ جێگه‌ى سه‌رسۆڕمان نیه، چونكه هیچ نه‌بێ ڕه‌وڕه‌وه‌ى سكۆلاریزمى سیاسى باڵى به‌سه‌ر مێنتالیته‌ى سیاسى پارته سیاسییه چه‌په‌كان كێشاوه، و ته‌نانه‌ت پارته ئیسلامییه سیاسییه‌كانیش دوور و نێزیك له ستراتێژیك و ته‌كنیكه‌كانى ئه‌و جیهانبینیه سیاسییه بۆ بره‌ودان به پارته‌كانیان و ڕاكێشانى خه‌ڵكى بۆ نێو ڕیزى پارته‌كانیان و به‌ده‌ستخستنى ده‌نگى زیاتر، سوودى لێوه‌رده‌گرن.
بهواتایهكیتر جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به پێشخانێكى ئایینى و له بنه‌ماڵه‌یه‌كى ئاییندارى ناسراوى كوردستان و ناوچه‌كه، خاوه‌نى ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه، خۆى له خۆیدا جێگه‌ى تێبینییه‌كى ئه‌رێنى و نیشانده‌رى ئاسۆیه‌كى گه‌شى ده‌وڵه‌تدارى و دابه‌شكردنى وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌ماى سیاسه‌تى " نه ئایین به‌ڵكۆ مرۆڤایه‌تى و نه‌ته‌وه‌كان "، وه‌ك فاكته‌رێكى سه‌رده‌میانه و ئهلترناتیڤێكى چاهرسهركهرى زۆرێك له كیشه‌كانى ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه، جێگه‌ى سه‌رسۆڕمانه و شتێكى نوێیه و سه‌ركه‌وتنێكى باشى به‌دواى خۆیدا هێنا كه دیارترینیشیان سه‌ركه‌وتنى ده‌نگى "به‌ڵێ" بوو له ریفراندۆمى سهربخۆییدا،كه پیلانى ناحه‌زانى نێوخۆ و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تى له 16 ئۆكتۆبه‌ردا په‌كى خست، چونكه پیلانهكانى دژمنان جگه له نه‌بوونى به‌زه‌یى به مرۆڤه لێهاتووه‌كان بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى دروست، هیچ به‌هایه‌ك بۆ مرۆڤه‌كان و ئێش و ئازاره ڕۆحى-سایكۆلۆژى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى دانانێتن، و ئه‌وه هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌یه كه ئێمه‌ى كوردستانى به‌درێژایى چه‌ندین ساڵ و سه‌ده‌ى ڕابردوو چێشتوومانه.
بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ى ژیرانه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، بۆ قۆناغه‌كان و رووداوه‌كانى هه‌ر یه‌كه له‌م قۆناغانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه به‌رده‌وامى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه جوانه‌یه، كه ئه‌كادیمییه‌كانى كوردستان به دووربوونى مێنتالیته( عه‌قلیه‌تى) كوردستانیان، و به‌تایبه‌ت كورد، له په‌ڕگیرى و ده‌مارگیرى ئایینى ده‌زانن، نیشانه‌ى ئه‌زموونێكى ناخۆشى ئه‌و هه‌سته ناخۆشه‌یه كه ئێمه‌ى كورد له سایه‌ى ئه‌و جۆره ده‌مارگیرییه دۆگماتیزمانهى نه‌ته‌وه‌كانى ده‌روبه‌ر چێشتوومانهتهوه. ئه‌و سه‌رچاوانه به هێنانى سه‌دان نمونه ئه‌و دووربوونهى نه‌ته‌وه‌ى كورد له هه‌ستى ڕهگهزپهرێستى ده‌مارگیرانه و شۆڤینیانه ده‌سلمێنن و ده‌ریده‌خه‌ن كورد له سه‌رده‌مى بنده‌ستى و ده‌ستهه‌ڵاتدا هه‌میشه وه‌ك یه‌ك ڕه‌فتارى كردووه و بێزار و دووربووه له دۆگماتیزمى ئایینى.
له لایهكیتریشهوه ئه‌و چه‌ند دهمارگیرییهى كه له هه‌ندێ قۆناغى مێژوویی‌دا له تاكى كوردى و دژى برا كورده‌كانى مه‌سیحى یان ئهرمهنییهكانى مه‌سیحى یان ئێزدیهكانى كورد یان نهتهوهكانیتر بینراوه، به‌رهه‌مى كاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن بووه، كه هانى تاكى كوردى داوه ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام بداتن، و ئێمه بۆ ئه‌وه داواى لێبۆردنیان لێده‌خوازین.
جگه له‌وه‌ش جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى په‌روه‌رده‌ى قوتابخانه‌یه‌كى خێزانى و رێباز و فه‌لسه‌فه‌یه‌كى جوانى كه‌لتوورى كۆمه‌ڵایه‌تیى ناوچه و بنهماڵهیهكهتى، كه زۆر كه‌س تیایدا هه‌مان ئه‌و كه‌لتووره جوانه‌ى نادهمارگیریان هه‌بووه، و نموونه‌یه‌كیان له لایه‌ن قه‌شه براكانى دى. ڤى. ئه‌ى. ڤیكرام و برایهكهیهوه له په‌رتووكى " ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بێشكه‌ى مرۆڤایه‌تى" نوسیوه، كه له ساڵانى نێوان (1906-1916) له ناوچه‌ى هه‌كارى ژیاون و ئاشناییان له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدۆلسه‌لام بارزانیان په‌یداكردووه، كه به‌وپه‌ڕى هه‌ستى به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر كورد و مه‌سیحیه‌كان، ڕێزگرتن له ئه‌وان و تهماشهكردنیان به یه‌ك چاوى به باشترین بنه‌ماى ده‌ستهه‌ڵات زانیوه و به‌و شێوه‌یه توانیویه‌تى یه‌كسانیان بۆ دابین بكاتن. ئه‌و شێخه وریایه ئه‌وه‌ى به بنه‌مایه‌كى دروست و گۆنجاوى زانیوه بۆ بره‌ودان به ژیانێكى ئاسایى كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئایینى و سایكۆلۆژى، و مسۆگه‌ركردنى ئاسایشى هه‌موو لایه‌نه‌كان.
به‌م شێوه‌یه ئاشكرا و ڕوون ده‌بێته‌وه كه بنه‌ماكانى جه‌نابى بارزانى، له جێبه‌جێكردنى سیاسه‌تێكى هاوبه‌ش و تێكه‌ڵاو به یه‌كسانى مرۆڤى، هه‌مان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه كه زۆرێك له بیرمه‌ندان، هه‌میشه وه‌ك مه‌رجى دانانى وڵاتى نوێ ده‌یانه‌وێ پیاده‌ى بكه‌ن، چونكه سه‌ركه‌وتنى وڵات له‌وه دا ده‌بینن، و به‌تایبه‌ت كه سه‌رده‌مى ئێستامان به سه‌رده‌مى ئازادى مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كان ناسراوه. فه‌لسه‌فه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووى به‌م شێوه‌یه ده‌یتوانێ ببێته یه‌كێك له جوانترین نموونه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه، كه خه‌ریكه له‌ژێر ههژمۆنى درۆینى به‌ناو ئایین شكۆ و كه‌رامه‌ت و پرستیژى مرۆڤایه‌تى ده‌خرێته بن پێ و ژێر پرسیاره‌وه، و به تایبه‌ت ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و وڵاتانه‌ى كه خۆیان به نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى ئایین ده‌زانن، له كاتێكدا هه‌موو ڕه‌فتار و كردار و هه‌ڵوێست و بڕیار و گۆتارێكیان نه‌ك ته‌نیا دژ و به‌پێچه‌وانه‌ى ئایین و مرۆڤایه‌تییه، به‌ڵكۆ ئه‌و په‌ڕى دڕندایهتیشى تێدایه و خه‌ریكه ئازادیى مرۆڤه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ده‌بێته هۆكارى كاره‌ساتى زۆر ترسناك، ترسناكتر له‌وانه‌ى كه به‌داخه‌وه له ساڵان و سه‌ده‌كانى پێشووتر دووباره و سێ بارهكراون، و گه‌وره‌ترین قۆربانیى ئه‌م ڕه‌فتاره قێزهوهنهى ژێر ناوى ئایینیش كورد و كوردستانیان بوون.
و بنه‌ماكانى پێكه‌وه ژیانى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى، كه له سیما هه‌ره جوانه‌كانى رێبازى پیرۆزى بارزانى و به‌شێكن له مێنتالیته و پێكهاته و ستراكتوورى كه‌سێتى سه‌رۆك بارزانى، هه‌میشه به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر كاتێك هه‌ڵومه‌رجى سیاسى و كهلتوورییهكانى ناوچه‌كه و جیهانى له‌بار و گۆنجاو بوون و ده‌رفه‌تێك ره‌خسا كه میلله‌تى كورد له باشوورى كوردستان، وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیتر ببێته خاوه‌ن كیان و وڵاتێكى سه‌ربخۆ، ئه‌م فه‌لسه‌فه جوان و مرۆڤدۆستانه‌ى ئه‌م رێبازه و بیركردنه‌وه‌یه‌ى سه‌رۆك بارزانى، ده‌بێته یه‌كێك له به‌ها پیرۆزه‌كانى ئه‌و وڵاته، و ده‌بێته مایه‌ى شانازیى هه‌موو پێكهاته‌كانى ئه‌و وڵاته جوانه‌ى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و ئایینزاكانى به بێ جیاوازى هزرى و سهرپێبوونى سیاسی‌یان. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ
سه‌رچاوه‌كان:
1. مسعود بارزانى (2020): للتأریخ...، الگبعه الأولى، مگبعه روكسانا، أربیل: كوردستان.
2. احمد محمود الخلیل (2013): الشخصیه الكوردیه.
3. هوكر گاهر توفیق (2012): الكُرد و المسأله الأرمنیه(1877-1920).
4. عبدالمجید ع. زیباری(2009): تاریخ كوردستان یبدأ من كهف شاندر.
5. Huntigton S. Ph.) 1993:(The clash of civilizations. Journal foreign affairs.Vol.72.No.3. p.22-49.
6. Huntigton Samoel Ph.) 2009:(The clash of civilizations. Journal Classical education sources. Sociology, by: Kurt Finesterbucsch, McGraw-Hill, p.223-235.

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*