پێڵاوە شەفافەكان گەڕاونەتەوە نێو جیهانی مۆدە

پێڵاوە شەفافەكان گەڕاونەتەوە نێو جیهانی مۆدە

 

١- پێڵاو بە پێشەوەیەكی نیوە شەفاف: پێڵاوی «توركواز»ی پاژنەبەرز كە لە قوماشی ساتان دروست كراوە و بە ملێكی شەفاف لە ماددەی PVC بەستراوەتەوە، ئەمە زۆر گونجاوە بۆ قاتە فەرمییەكان.

٢- پێڵاوی ئاڵتوونیی شەفاف: دوو مۆدێل پێڵاو كە لە قوماشی «ئۆرگانزا»ی ڕەق و ئاڵتوونیی شەفاف دروست كراون، بە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و نەخشی بەرجەستەی ئاڵتوونی لە قەراغەكانی پێشەوەیاندا ڕازێندراونەتەوە.

٣- پێڵاوی مۆڵ (Mule) ی شەفاف: پێڵاوی مۆڵ بە پاژنەیەكی باریك، لە تووڵی شەفافی شین دروست كراوە. ئەم مۆدێلە بۆ تەنوورە و چاكەت و عەزیە «بۆهیمییەكان» زۆر گونجاوە. دیزاینی مۆڵ هی سەردەمی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووە، كە ئەم براندە بە شێوازێكی مێینە نوێی كردووەتەوە.

٤- پێڵاوی نەخشێنراوی لی سیلا(Le Silla): دەتوانیت پێڵاوە نوێیەكەت لە براندی Le Silla بە پیتی یەكەمی ناوت، یان بەروارێكی تایبەت، یان دڵێكی كریستاڵ بڕازێنێتەوە. ئەمە دیزاینێكی بێ وێنە و بەنرخە و لەسەر پێڵاوی شەفاف زۆر جوان دەردەكەوێت، دەبێتە دیارییەكی نموونەیی بۆ خۆت یان ئەوانەی خۆشت دەوێن.

Top