بۆ زانیاریت، ئەم شتانە مەخەرە ناو سەلاجە
هەموو شتێك لە ناو ساردكەرەوەدا (سەلاجە) پارێزراوتر نابێت. سەرەڕای ئەوەی پێمان وایە ساردی تەمەنی خۆراك درێژ دەكات، بەڵام هەندێك جار پێچەوانەكەی ڕاستە. پلەی گەرمیی نزم دەكرێت تامی خۆراك، شێوە، بۆن و تەنانەت كرداری تێكچوونی هەندێك خۆراك خێراتر بكات، لێرەدا هۆكاری نەگونجاوی هەندێك خۆراك بۆ ناو ساردكەرەوە ڕوون دەكەینەوە: تەماتە: تام و پێكهاتەكەی لەدەست دەدات. ساردی ڕەوتی پێگەیشتنی سرووشتی تەماتە ڕادەگرێت و كاریگەری لەسەر پێكهاتەی ناوەوەی دەبێت. مۆز: توێكڵەكەی ڕەش دەبێت و ناوەكەی زۆر نەرم دەبێت. پیاز: نەرم دەبێت و بۆنێكی توندی لێ دێت. نان: زۆر بە خێرایی وشك دەبێت و ڕەق دەبێت، ساردی كرداری بە بەستەڵەكبوونی نیشاستە خێرا دەكات، پەتاتە: تامەكەی شیرین دەبێت و پێكهاتەكەی وەك خۆڵ لێ دێت. خۆخ شەربەت و شیرینییەكەی لەدەست دەدات. ساردكردنەوە ڕێگری لە پێگەیشتنی دەكات، بۆیە تامی تێك دەچێت. هەنگوین، ڕەق دەبێت و شێوەی شەكر دەگرێت (تەبلور). قاوە: بۆنی خۆراكەكانیتر هەڵدەمژێت و تامی ڕەسەنی لەدەست دەدات. شۆكۆلاتە: چینێكی سپی لەسەر دروست دەبێت، ساردی دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی شێ. ئەڤۆكادۆ: بە شێوەیەكی یەكسان پێناگات.ئەنەناس: ڕەنگە تێك بچێت یان هەوێنی تێ بكەوێت.
