سەردەمی گەوجاندن تەواو بوو؛ ئێستا سەردەمی عەقڵ، سیستەم و پڕۆژەیە
مێژوی نەتەوەکەمان پڕە لە کۆسپ و هەوراز و نشێوی هیچ دوژمێک نەیتوانی بمانچەمێنێت و بمان توێنێتەوە .
- دواجار خۆفرۆشی ناوخۆی بەکرێگیراو بۆ تێکدان و دووبەرەکی و لێکترازانی کۆمەڵگە و شێواندنی بیرو هزری لاوان و گەنجانی نیشتمان هەر بێ ئەنجام دەرچوو .
مێژوو سەلماندوویەتی کە دروشمی بێناوەڕۆک و فشەڵ، ژاوەژاوی ڕاگەیاندن و قەڵەمفرۆش و بەڵێنی بێ بنەما تەمەنیان کورتە.
ئەو ڕۆژگارە بەسەرچوو کە کۆمەڵگەی وشیار و ژیر بە قسەی قەبەی بێ کردار بخەڵەتێندرێت.
ئەمڕۆ ئاستی زیرەکی ئاگایی خەڵک بەگشتی لەوە بەرزترە بە وەڵامی کاتی و بێبایەخ ڕازی ببێت، کۆمەڵگەی کوردی ژێردەستەی ڕەتکردۆتەوە ڕازی نابێت جاش و خۆفرۆش فریوی بدات ، خۆفرۆشی و گوێڕایەڵی دوژمن باجی قورسی دەبێت ،
ــ ئێمە هەرگیز ناچینە نیو گەمەیەکی سیاسی و ململانێیەکی بێ ئاست و کەشوهەوای درۆینە.
ــ ئێمە ڕاستگۆیانە کار دەکەین میژوو شاهیدیمان بۆ دەدات چیمان کردووە و چیمان پێدەکرێت .
ِــ ئاسۆی ئێمە ڕوونەو بوێرانە دەستمان پێکردووە ، ئازایانـەش بریــار دەدەیــن کردار و ئەنجاممان دیارە .
لەبری کات کوشتن بە ژاوەژاو..
ــ ئێمە جڵەوی کارەکان بەم بنەمایانە دەگرینە دەست .
ـــ سیستەم کاری جێگیرکردنی ئالیات و تواناسازی زانستی ، بەردەوام پشت بەستن بە سەرۆک وەزیرانێکی ژیر، دانا، زانا و کارەکتەرێکی بەهێز ، بڕیاردەر بە ئەنجام گەیاندنی کارە بڕیار لێدراوەکانی و سەرخستنی هێزی بڕوا پێکراو نەخشەسازی بڕیار لێدراو . پێشکەشکردنی دەستکەوتی بەرجەستە و واقیعی کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەبێت. ئاوەدانی و بە سیستەماتیک کردن .
ــــ کاریگەریی درێژخایەن: دروستکردنی بنەمایەک بۆ داهاتوو، نەک تەنیا چارهسهری کاتی. پرۆژەی ستراتیژی و دوور مەودا . سەرخستنی ژێرخانی ئابووری وڵات .
ــــ ئەمڕۆ سەردەمی ئەنجامە، نەک ڕۆژنامەوانی بێکردار و بێ ئاست نزمی پشت مایکەکان .
∗ ئێمە بە نەخشەڕێگا قسە دەکەین و بە سیستەم کارو پڕۆژە لەسەر زەوی و ئەمری واقیع وەڵام دەدەینەوە.
∗ دەستمان پێکردووە هیچ بۆرژوایەک نامان وەستێنێ ، بەربەستەکان لادەدەین بەرەو ژینگەیەکی جوان ، ئاسۆیەکی گەش ، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی .
ئازاد حەمەئەمین
