گرفتەکانی پێست لە ھاویندا

گرفتەکانی پێست لە ھاویندا

ھاوین ھۆکارە بۆ گەلێک گرفت لە پێستدا وەکو: خۆربردن کە باوترین گرفتی پێستە لە ئەنجامی بەرکەوتن بە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی بە شێوەی سووربوونەوە و تفرکردنی پێست، پەڵەی سووری گەرمی بە شێوەی گرێی بچووکی بەرجەستە لەسەر پێستدا کا ھاوکاتە لەگەڵ خورشت لە ئەنجامی گیرانی ڕێڕەوی گلاندەکانی ئارەقە، ھەوکردنی ڕەگیی مووەکان لە ئەنجامی پۆشینی جلی تەسک لە ھاویندا کە فشار دەخاتە سەر ڕەگی مووەکان و ھانی ھەوکردنی بەکتریایی دەدات، تاریکبوونی ڕەنگی پێست بە شێوەی پەڵەی تاریک لەبەر زیاد بەرھەمھێنانی میلانین Melanin لە ئەنجامی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر، وشکبوونی پێست لە ئەنجامی زیاد ئارەقەکردن و زیاد بەرکەوتن بە ساردکەرەوەکان، ھەستەوەری بە تیشکی خۆر بە شێوەی پەڵەی سوور و خورشت، ھەوکردنی پێست بە کەڕووەکان بەتایبەتی لە نێو پەنجەکانی پێَدا بەھۆی شێداریی ھەوا و ئارەقەکردن، پێوەدانی مێروو، ھەروەھا سووتانەوەی پێست بە کلۆر، بەتایبەتی لە مەلەوانگەکاندا کە بە کلۆر مامەڵە لەگەڵ ئاودا دەکرێت.

Top