ئـــەنـــفـــالـــی بـــــارزانــیـیـــەکـــــان چی پێگوتین...
تاوانی ئەنفالکردنی 8000بارزانی ،تەنھا یادکردنەوەی ئازاری نەتەوەیەک نیە ،بەلکوو زۆر پەیامی گرنگی لەدوای خۆیدا جێھێشتوە ،گرنگە دوای 43سال تێپەربوون بەسەرئەم کارەساتەیە ھەلوەستەی لەھەمبەردا بکرێت ...
*ئەنفالكردنی8000بارزانی، یەكێكەلەرەشترین لاپەرەكانی مێژووی رژێمی پێشووی بەعسی لەناوچوو، كە بێ تاوان راپێچی بیابانەكانی باشوری عیراقی كران وبەشێوەیەكی نامرۆڤانەكۆمەڵكوژی كردن.بێگومان ئەو تاوانەیە بەیەكەم پرۆسەی ئەنفالكردنی گەلی كورددادەنرێت .كەبەدوایداقۆناغەكانی ئەنفال دەستپێكرد ،بەلام تاھەتایە بووە شاھیدی مەزلوومیەت وقوربانیدانی گەلی كوردستان...
*ئەنفالكردنی 8000بارزانی دەریخست ،دوژمنان چ ڕقێكی زۆڕیان بەرانبەر بارزان ھەبوو، وەك مەڵبەندی شۆڕش و بەرپەرچدانەوەی داگیركاری و كانیی ڕێبازی سەربەخۆییخوازی،بۆیەھەمیشەلێی ترساون، ھەولی لەناوبردن وسرینەوەیان داوە،بەڵام سوپاس بۆخوای گەورەنەك ھەر نەیانتوانی ئەو ڕێبازە بشكێنن، بەڵكوو تا ئێستاش ڕێبازی بارزانی بەباشترین وپاکترین قوتابخانەی بیری نەتەوەیی ونیشتیمانی مایتەوەلەمێژووی خەبات وکۆلنەدانی گەلی کوردستان ،لەم بارەیەوە "سەرۆک مسعود بارزانی "دەفەرمووێت (دوژمن وایزانی بارزانییەکان بەجـ.ـ.ـیـ.ـ.ـنـ.ـ.ـۆسـ.ـ.ـایـ.ـد کۆتاییان دێت...
*ئەنفالكردنی 8000بارزانی وكیمابارانكردن وبێ سەرووشوێنكردن ،پێیان ووتین دوژمنان جیاوازی رەنگ ودەنگ وپێكھاتەنەتەوەیی وئایینی وسیاسی نازانن و بێ جیاوازی پەلاماری ھەمووان دەدەن.
*ئەنفالكردنی 8000بارزانی ،شێرەژنانی بارزانی پێ ناساندین کەھیچ کات لەیادناکرێن ، نموونەی خۆراگری بوون ،لەگەل ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان ،بۆ ماوەێكی درێژبۆمندالەكانیان ھەم باوك بووینەھەمیش دایك،بەرگەی لەدەستدانی ئازیزان وئازاروسەختییەكانیان چەشتوە ...
*ئەنفالكردنی 8000بارزانی ، پێمان دەلێت دوای تێپەربوونی سالانێکی زۆربەسەرئەو تاوانە ،کەچی بەداخەوە ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەكانی تر بوون کەتەنھا لەبەربارزانیبوون وکوردبوون ئەوتاوانەبێ وێنەیان ئەنجامدا ، هێشتا هەندێ كەس ولایەن لەعیراقی نوێدا هەن كە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقلیەتەوە سیاسەت دەكەن،بەدلنیایەوە تا ئەوعەقلیەتە مابێت ،ھیچ کات گەلانی عیراق ھەست بەئاسوودەیی ناکەن چونکە ھۆکاری ھەموو نەھامەتی وکارەساتێکە ...
سلاوودروود بۆروحی پاکی8000بارزانی ئەنفالکراو...

وەیسی سەعید وەیسی