ئۆکرانیا هێرش دەکاتە سەر بەندەری مەخاچکاڵا لەسەر ڕێڕەوی لۆجستی ئێران و ڕووسیا
ئۆکرانیا هەواڵی هێرشێکی شەوانە بۆ سەر بەندەری بازرگانی ماخاچکاڵا لە داغستانی ڕووسیای ڕاگەیاند؛ خاڵێکی ستراتیژی لەسەر دەریای خەزەر کە دەکەوێتە سەر ڕێڕەوی بار و کەرەستەی نێوان ئێران و ڕووسیا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، دوای هێرشێکی دوور مەودا ئاگر لە بەندەری ماخاچکاڵا کەوتووەتەوە و هەڵسەنگاندنی قەبارەی زیانەکانیش بەردەوامە.
بەندەرەکە یەکێکە لە پەیوەندییە گرنگەکانی ڕێڕەوی لۆجستی نێوان ئێران و ڕووسیا و کەرەستە و بارگەلی جۆراوجۆر لەوان پارچە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری شاهد لە ڕێگەی دەریای خەزەرەوە بۆ ڕووسیا گواستراوەتەوە.
لە هەمان کاتدا ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە سێ کەشتیی سەربازیی ڕووسیا کە بریتی بوون لە فرێگات و مینڕێژ و کەشتییەکی گەورەی دوورخراوە لە هێرشەکانی سەر بەندەری نۆڤۆرۆسیسک لە دەریای ڕەشدا کراونەتە ئامانج و زیانیان پێگەیشتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
