تێكەڵە سرووشتییەكان بۆ سپیكردنەوە و نەرمكردنی پێست
زۆرێك لە خانمان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پێستێكی گەشاوە و ساف دەدەن، كە دیمەنێكی زیندووتر و سەرنجڕاكێشتریان پێ ببەخشێت، بەڵام گرنگیپێدانی دروست یارمەتیدرێكی گەورەیە بۆ ڕزگاربوون لە بێڕەنگی، پەڵەی خۆر و پەڵە تۆخەكان، ئەمەش وا دەكات دەموچاو گەشاوەتر و پاكتر دەربكەوێت.
تێكەڵەی خەیار و ئاوی گوڵ:
خەیار یەكێكە لە پێكهاتە فێنككەرەوەكان كە یارمەتی هێوركردنەوەی پێست و كەمكردنەوەی نیشانەكانی ماندوێتی دەدات.
پێكهاتەكان: نیو خەیاری ڕنەكراو، یەك كەوچكی چا ئاوی گوڵ.
شێوازی بەكارهێنان: پێكهاتەكان تێكەڵ بكە و بیخە سەر دەموچاو بۆ ماوەی ١٥ خولەك، پاشان بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ.
ماسكی برنجی هاڕاو و ماست:
برنجی هاڕاو لە زۆرێك لە ڕەچەتە جوانكارییەكاندا بەكار دێت بۆ نەرمكردن و سپیكردنەوە و باشتركردنی دیمەنی پێست.
پێكهاتەكان: یەك كەوچكی گەورە برنجی زۆر ورد هاڕاو، یەك كەوچكی گەورە ماست.
شێوازی بەكارهێنان: پێكهاتەكان تێكەڵ بكە و بۆ ماوەی ١٠ تا ١٥ خولەك بیخە سەر دەموچاوت، پاشان بە نەرمی دەموچاوت بشۆ.
