نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ جه‌نابی سەرۆککۆمار، حكوومەت و گەلی ئیتالیا بۆ پێبەخشینی مەدالیای ڕێزلێنان دووپات کرده‌وه و ئەم هەنگاوەی وەک نیشانەی دۆستایەتیی ڕاستگۆیانە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا نرخاند.
له کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پەرەپێدانی زياتر به پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتالیا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بواره جياكاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى هه‌فته‌ى ڕابردووى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ئێران و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له تاران، له‌گه‌ڵ پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
