بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە لە ئیتاڵیا ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە لە باشووری ڕۆژئاوای ئیتاڵیا ڕوویدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە لە دەریای تیرینی لە کەناراوەکانی ناوچەی کالابریا لە باشووری ڕۆژئاوای ئیتاڵیا ڕوویدا.
بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیک و گڕکانناسیی ئیتاڵیا، بوومەلەرزەکە لە نزیکەی کاتژمێر 00:12 بە کاتی ناوخۆ ڕوویداوە، کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ناوچەی کالابریا دوورە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٢٥٠ کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
میدیا ناوخۆییەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
بەڵام دوای بوومەلەرزەکە دانیشتوانی ئەو ناوچانە نیگەرانن.
گوڵان: سەردار خەلیل
