هەولێر سوپرایزی دەبێت بۆ یاریزانەكانی
هەولێر سوپرایزی دەبێت بۆ یاریزانەكانی
تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر لە ئێستادا لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقییە، هەر چەندە یانەكە پێنج یاری ماوە ئەنجامی بدات بۆ ئەوەی بتوانێ یەكێك لە پلێتەكانی پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەی عێراقی بەدەست بهێنێت هێشتا كاتی ئەوە ماوە بتوانێ ئەنجامەكانی باشتر بكات. بەڵام سەرۆكی یانەكە ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا سوپرایزی تایبەتی دەبێت بۆ یاریزانانی یانەكەی ئەگەر بتوانێ پلەی یەكەمی ئەستێرەكان بەدەست بهێنن، لەم بارەشەوە سەفین یاسین سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەولێر و ئەندامی پەرلەمانی عێراقی لە سەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەی ئاشكرا كردوە لە ئەگەری یەكەمی خولی ئەستێرەكان و بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە ئەوە بەڵێنی بە یاریزانانی یانەكەی داوە سوپرایزێكی گرینگ و گەورەیان بۆ ئەنجام بدات، بەڵێنەكەش ئەوەیە كەوا هەر یاریزانێكی سەرەكی یانەكە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتیان پێشكەش دەكات، لە ئەگەری یەكەم نەبوون و پلەكانی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا ئەوكاتەش خەلاتێكی تایبەتیان پێشكەش دەكات ئەویش بەبۆنەی سەركەوتنی یانەكەیە بۆ یەكێك لە خولەكانی دەرەوەی عێراقی و لەگەڵ كاپتن باسم قاسمی ڕاهێنەری یانەكەش قسە كراوە بۆ ئەم مەبەستە، هەولێر ئەم وەزرە ئاست و ئەنجامی شایستەیە و یانەكە بەردەوام دەچنە پێشەوە و قۆناغی باشیان بڕیوە و یاریزانانی یانەكە و جەماوەری یانەكەش ئومێدی زۆریان هەیە بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی هەرچی نەبێت ئەمساڵ بچنە پاڵەوانێتیەكی دەرەوەی عێراقی.
