زاخۆییەكان دەستیان بە ئامادەكاری كردوە

زاخۆییەكان دەستیان بە ئامادەكاری كردوە

زاخۆییەكان دەستیان بە ئامادەكاری كردوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زاخۆی بەشدار لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی لە ئێستادا بەشدارە لە خولەكە جگە لەوەش لە خولی یانەكانی عەرەبی بە دۆڕانی لە بەرامبەر یانەی شەبابی سعودی لە خولەكە كرایە دەرەوە، بەڵام یانەكە لە ئێستادا گرەنتی ئەوەی لە بەرپرسانی شارەكە وەرگرتووە بۆ ئەوەی بتوانن لە ئێستاوە ژمارەیەك یاریزانانی ئاست بەرز بۆ تیپەكە دیاری بكەن و لەگەڵ كۆتایی هاتنی خولەكە دەست بە هێنانی یاریزانانی ئاست بەرز بكەن بۆ یانەی زاخۆ.سەرچاوەیەكیش لە یانەی وەرزشی زاخۆ ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا یانەكەی بەردەوامە لە چاودێری كردنی ژمارەیەك لە یاریزانانی ئاست بەرزی یانەكانی تری عێراق و گفتوگۆیان لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانانی ئاست بەرز كردوە و ڕازیان كردوە بۆ ئەوەی یاری بۆ یانەی زاخۆ بكەن لە وەرزی نوێ خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی، هەرچەندە ئەم وەرزە ئەیوب ئەدیشۆ ڕاهێنەری بەناوبانگی عێراقی سەرپەرشتی مەشقی یانەی زاخۆ دەكات، بەڵام یانەكە لە ڕیزبەندی پێشەوەی یانەكانی عێراقی نین و هەوڵ دەدەن بۆ وەرزی داهاتوو ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولی بژاردەكانی عێراقی بەدەست بهێنن.

Top