دەستەكانی سلێمانی دەچنە پاڵەوانێتی عەرەب

دەستەكانی سلێمانی دەچنە پاڵەوانێتی عەرەب

دەستەكانی سلێمانی دەچنە پاڵەوانێتی عەرەب
تیپی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی وەكو نوێنەری شارەكانی كوردستان بەشداری خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەكانی عێراقی كردبوو، لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەكە توانیان لە خولی تۆپی دەستی یانەكانی عێراقی ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن. ئەم وەرزە یانەی سلێمانی لە كۆی ئەنجامدانی سەرجەم یارییەكانی خولی بژاردە توانی 15 خاڵ كۆبكاتەوە و پلەی پێنجەمی خولەكەی بەدەستهێنا، ئەم وەرزە یاریزانانی یانەی سلێمانی جگە لە هێنانی دوو یاریزانی پیشەگەری ئێرانی و گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراقیش سەرجەم یاریزانانی كوردی شاری سلێمانی لەگەڵ تیپەكە بەشداربوون و ئاست و ئەنجامێكی شایستەیان لە سەر ئاستی یانەكانی عێراقی پێشكەش كرد.یانەی سلێمانی بە ڕاهێنەرایەتی سۆران مستەفای كوڕی شاری سلێمانی بەشداری یارییەكانی ئەم وەرزەیان كردبوو، هەر لە سەرەتای خولەكە یانەكە ئامانجی ئەوە بوو بتوانێ‌ ئەنجامێكی شایستە لە سەر ئاستی عێراق بۆ كوردستان بەدەست بهێنێت و بتوانێ‌ لە 41مین پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی بەشداری بكەن وەكو نوێنەری یانەكانی عێراقی،یانەی سلێمانی لە ئێستاوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی شایستە وەكو یانەكە بەدەست هێنێت و ڕیزی یانەكەی بەهێز بكات بۆ بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە بتوانێ‌ ئەنجامێكی گەورە بەدەست بهێنێت.

Top