زمانی کوردی لەنێو پەلاماری زمانەکانی دەورووبەری

زمانی کوردی لەنێو پەلاماری زمانەکانی دەورووبەری

 

 

زمان ناسنامەی هەر گەلێکە کە پێی دەئاخاوتێ و پێی دەناسرێتەوە،زمانی کوردیش لەنێو زمانە جیهانی و ناوچەییەکان دا،کە ناسنامەی کوردی پاراستوە،سەرەڕای گوشاری زۆری دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان،لەگەڵ تەعریب و تەفریس و تەتریک دا،زمانی شیرینی کوردی توانیویەتی ڕەسەنایەتی خۆی بپارێزێ،هەرچەندە دوژمن لەهەر چوار لاوە لە هەوڵی ئەوەدا بونە زمان و کورد بون و خاکی کوردستان لە سەر جوگرافیای ناوچەکە بسڕنەوە لە نەخشە لایدەن،بەڵام کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن بڕواو ئازا،داکۆکی لە زمان و کەلتورو کورد بونی خۆی کردوەو لە سەر خاکەکەشی بستێک زەوی نەماوە قوربانی بۆ نەدابێ و بە خوێنی لاوەکانی سوور ئاڵی نەکردبێ.بۆیە لە ڕۆژی زمانی کوردی دا دەکرێ بوترێ ئەگەر کورد خاوەنی زمانێکی ڕەسەن و ڕۆچوی کوردایەتی و ناوچەکە نەبوایە،وەک زۆر زمانی تری جیهانی لە نێو دەچون و لاپەڕەیەکیشیان لە مێژوو ڕەش نەدەکردەوە،بەڵام ئەوەی وای کردوە کورد بە زیندویی بهێڵێتەوە،زمانە ڕەسەنەکەیەتی بە هەمو شێوە زارو لەهجە دەوڵەمەندەکەی، سەرەڕای ئەوە بەهۆی داگیرکاری و دابەشبونی کوردستانەوە،هەریەک لە عەرەب و فارس و تورک هەوڵیان داوە زمانی کوردی ووشە بە ووشە بدزن و زمانی خۆیانی پێ دەوڵەمەند بکەن،بەڵام کورد توانیویەتی ئەو قەیرانەش تێ پەڕێنێت و هەم زمانەکەی بپارێزێ و هەم دەوڵەمەندیشی بکات سەرەڕای کەموکوڕیەکان و نەبونی زمانێکی یەکگرتوو لە بواری پەروەردەو فێرکردن دا.

Top