دوو شەمەندەفەر پێکیاندادا 42 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکان شەوی دووشەممە 27ی نیسان لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا پێکدادانی دوو شەمەندەفەر ڕوویدا و بەهۆیەوە لانیکەم چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسیش برینداربوون.
میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە، كە ڕووداوەکە لە شاری بێکاس لە نزیک جاکارتا ڕوویداوە.
بەرپرسانی هێڵی ئاسنی ئەندەنوسیا ڕایانگەیاندووە، ڕووداوەکە لە نێوان شەمەندەفەرێکی هاتووچۆی ناو شار و شەمەندەفەرێکی گەشتیاری نێوان شارەكان لە وێستگەی بێکاسی ڕوویداوە.
بەرپرسانی شەمەندەفەری مەودای دوور ڕایانگەیاندووە، كە سەرجەم ئەو 240 سەرنشینەی شەمەندەفەرە دور مەودایە سەلامەتن، بەڵام تا ئێستا ژمارەی وردی سەرنشینانی شەمەندەفەرەکەی دیکە دیاری نەکراوە.
هاوکات لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری پێکدادانی هەردوو شەمەندەفەرەکە دەستیپێکردووە و خزمەتگوزاری گەشتیاران لەسەر ئەم ڕێگایە تا کاتێکی تر پەکخراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
