بایەخدانی ئایینی ئیسلام بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردە
ئایین و قوتابخانە هەردووکیان بنەمای سەرەکی دروستکردنی مرۆڤ و کۆمەڵگایەکی باشن. ئەوان بە یەکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی تاکێکی زانا پەروەردە بکات، کە بتوانێت ژیانێکی باش بژی و سوود بە کۆمەڵگا بگەیەنێت.
ئایینی ئیسـلام بە سیفەتە بەرز و جوانەکانی زۆرترین گرنگی داوە بە زانست وخوێندن و پەروەردە. لە سەرەتای دابەزینی قورئانەوە، یەکەم پەیامی هانی مرۆڤی داوە بە خوێندن (اقرأ باسم ربك الذي خلق) واتە: بخوێنە بە ناوی پەروەردگارت کە دروستی کردووی.
ئەمە نیشانەیەکی ڕوونە کە بنەمای ئیسلام لەسەر زانست پەروەردە و تێگەیشتن دامەزراوە. ئایین و قوتابخانە یەکێکە لە گرنگترین دامەزراندنەکانی کۆمەڵگا کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەکان. ئەم شوێنە تەنها بۆ فێربوونی زانست و خوێندن نییە، بەڵکو بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی تەواو و باش و گرنگە. قوتابی لە قوتابخانەدا تەنها فێری خوێندن و نووسین نابێت، بەڵکو فێری ڕەفتاری باش، هاوکاری، ڕێزگرتن و بەرپرسیارێتی و کەسایەتی دەبێت.
ئایین و قوتابخانە تەنها هانمان نادەن بۆ خوێندنی وشەکان، بەڵکو پەروەردەی تەواوی مرۆڤ دەخوازێت؛ واتە پەروەردەی مێشک، دڵ و ڕەفتار. مرۆڤ پێویستە لەگەڵ زانست دا فێریێ پەروەردە و رەوەشت و ڕەفتاری باش بێت.لە قورئانی پیرۆزدا باسی لە خویندن و زانست و زانایان دەکات کەدەفەرموێت: (قل هل يستوي الذين يعلمون والذين لا يعلمون) واتە: ئایا ئەوانەی کە زانستیان ھەیە و ئەوانەی نەزانن یەکسانن.ئەمە نیشانمان دەدات کە زانست و زانیاری پلەی بەرزیان هەیە لە نێو کۆمەڵگا.
ئایین یان قوتابخانە ڕۆڵێکی گرنگیان ھەیە لە بەهێزکردنی بەها مرۆڤایەتی و ئاینییەکان. فێری ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و یەکسانی و دادپەروەری دەبێت، کە ئەمانە بنەمای سەرەکی دروستبوونی کۆمەڵگایەکی باشن.
(پێغەمبەر ﷺ) هانی مرۆڤی داوە بۆ خوێندن و فێربوون. دەفەرمووێت: (طلب العلم فريضة على كل مسلم ومسلمة) واتە: داواکاری زانستکردن فەرزە لەسەر پیاو و ئافرەت .
ئەمەش دەریدەخات کە پەروەردە و خوێندن ئەرکی هەموو کەسێکە لە کۆمەڵگەدا . ئایین و قوتابخانە شوێنێکە بۆ گەشەپێدانی تواناکان و شارەزاییەکانی قوتابیان. لە ڕێگەی وانەکان، چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان.قوتابیان دەتوانن تواناکانی خۆیان بدۆزنەوە و گەشەیان پێبدەن. ئەمەش یارمەتیان دەدات لە داهاتوودا کەسێکی سەرکەوتوو و بەسوود بن بۆ کۆمەڵگا.
پەروەردە لە ئایین قوتابخانە ڕووناکی ژیانی مرۆڤە. مرۆڤ بە زانست دەتوانێت ڕاستی و هەڵە لێک جیا بکاتەوە و ژیانێکی باشتر بژێت. کۆمەڵگاش کە پەروەردەی باشی هەبێت، دەبێتە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و دادپەروەر.
لە کۆتاییدا، ئایین و قوتابخانە دوو ستوونی سەرەکیی درووستکردنی پەروەردەی داهاتووی کۆمەڵگای مرۆڤن . ئەگەر پەروەردەی ئایینی و قوتابخانەکان بە شێوەیەکی باش کاربکەن و گرنگییان پی بدرێت، دەتوانن نەوەیەکی بەهێز، زانا و خویندەوار و بەرپرسیار پەروەردە بکەن.
د. عەبدولعەزیز مەنتك
