واشنتۆن و تاران لەبارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕەوە یەکتر ئاگادار دەکەنەوە
لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی ئاگربەستی کاتی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەرپرسانی سەربازی و میدیایی هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان ڕاگەیاند .
بەپێی گوتەی ئاکسیۆس، دان کین، سوپای ئەمریکا ئامادەیە لە هەر ساتێکدا و لە کورتترین ماوەدا ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکانی دژی ئێران دەستپێبکاتەوە .
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە تەنیا نزیکەی چەند کاتژمێرێك ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی؛ ئاگربەستێک کە بە ئامانجی ئامادەکردنی زەمینە بۆ دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن و بە نێوەندگیری پاکستان دامەزراوە .
لە هەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دا لەوەی ئێران بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ بە لەبەرچاوگرتنی نزیکبوونەوەی کۆتایی ئاگربەست و زیادەڕەوییەکانی ئەمەریکا.
گوڵان: سەردار خەلیل
