کـــەرکــــووک لـــە نێوان خیانەت و بێدەنگی
بۆ من شۆک نییە کە یەکێتی هەر ڕۆژەوە خیانەتێک بکات؛ چونکە کاتێک بەرژەوەندی حزبی و کەسی ببێتە بنەمای بڕیار، ئەوا کەرکووک دەبێتە کاڵایەک بۆ مووزایە و دەفرۆشرێت, ئەمەش نوێ نیه.
بەڵام ئەوەی شۆکم دەکات و هەمیشه لە بیر و هزرمدا دەسوڕێتەوە، بێدەنگی خەڵکی کەرکووکە!
لە مێژووی کۆن و نوێ‌دا، کوردی کەرکووک هەرگیز بێ هەڵوێست نەبووە, كوردی كه‌ركووک سه‌لماندویه‌تی کە دەتوانێت به‌ره‌نگاری زوڵم و زۆر ببێتەوە، كوردی كه‌ركووک بەرهەڵستی ڕژێمی به‌عسی فاشیستی دهكردو له‌به‌رده‌م تۆپ و تانکدا نه‌شكا, له کاتێکدا ڕژێمی بەعس بە به‌هێزترین شێوەکانی سەرکوتکردن هاتە مەیدان، کوردی کەرکووک کۆڵی نەدا.
بەدەیان هەزار شه‌هید، بەدەیان هەزار قوربانی و ئه‌نفال، هەموویان بۆ ئەم خاكە بوون, خوێنی هه‌زاران شه‌هید و قوربانی هەرزان نەبوو, ئەو قوربانییانە بۆ ئەوە نەبوون کە کەرکووک بدرێتە دەست حزبێکی خائینی خۆفرۆشی وه‌ك یه‌كێتی و هه‌ر ڕۆژه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی خۆی مزایه‌ده‌ی پێوه بكات و بمان فرۆشێت!
ئەمەی ئێستا به‌پێش چاومانه‌وه ڕوودەدات:
کەرکووک کراوە به‌كاڵاو مووزایەی سیاسی پێوه ده‌كرێت, یه‌كێتی هەر ڕۆژە و بۆ بەرژەوەندی حزبی و کەسی بەشێک لەمافهكانمان ده‌خاته بازاره‌وه و دەیفرۆشێت!
بەڵام لەگەڵ ئەم هەمووەدا، كوردی كه‌ركوک بێدەنگی هەڵبژاردووه؟!
ئەم بێدەنگییە چییە؟ ئایا ترسە؟ ئایا نائومێدییە؟ ئایا هۆكار ئه‌وه‌یه خەڵک باوەڕیان بە هیچ لایەنێک نەماوە؟
هەرچییەک بێت، ئەنجامەکەی یەکە:
کاتێک خەڵک بێدەنگن، ئەوانەی دەسەڵاتیان هەیە, له‌خیانه‌ت و خۆفرۆشی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بێ سنوور دەبن.
لێره‌دا گرنگه بپرسین, ( كوردی كه‌ركووک هەتا کەی بێدەنگی هەڵدەبژێرن؟)
کەرکووک تەنها شارێک نییە؛ کەرکووک مێژووە، ناسنامەیە، و ئەمانەتی شه‌هیدانە. ئەگەر ئەم ئەمانەتە نه‌پارێزرێت، ئەوا مەترسییەکە لە هەر خیانەتێک گەورەتر دەبێت.
دلنیابن كوردی كه‌ركوک خۆی سنورێک بۆ ئەم سیاسەته به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌ی یه‌كێتی دانه‌نێت و بەردەوامبن له‌بێده‌نگی و هیچ هەڵوێستێکی لە بەرامبەریان نەبێت،
لهداهاتوویەکی زۆر نزیك کوردی کەرکووک لە خاكی خۆیدا نامۆ ده‌بێت و لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
ئەمە هۆشدارییە،
مێژوو فێری کردووین:
ئەو گەلەی بێدەنگ بێت، بە ئاسانی مافەکانی له دەست دەدات.
بێدەنگی چارەسەر نییە.
بێدەنگی پاراستن نییە.
بێدەنگی ئەگەر بەردەوام بێت، خۆی دەبێتە بەشێک لە کێشە.

ئـــهحــمــهد گـــلــی