سوودە دەروونییەكانی ڕۆتین!
هەر لەگەڵ كردنەوەی چاوەكان لەكاتی بەیانیدا، پێویستە كە چەند بڕیارێك بدەیت، بۆنموونە دووبارە بخەویتەوە یان یەكسەر لە خەو هەڵسیت، دووشێك وەربگریت، بڕیار لەسەر جۆری ژەمی بەیانی بدەیت و كام جل بپۆشیت..تاد. بەهەرحاڵ ئەگەرچی بڕیارەكانی بەیانییان گەلێك جار دەبنە هۆی سترێس، بەڵام پاشان هەست دەكەیت كە سترێسەكە سووك دەبێت، ئەمەش یەكێكە لە سوودە دەروونییەكانی ڕۆتین، ڕێكخستنی كاتەكانیش بە هەمان شێوە هێوركەرەوەن، دەرەنجام حاڵەتێكی دەروونی و جەستەیی باشتر دێتە ئاراوە. ڕۆتینی ڕۆژانە و هەفتانە سوودی تەندروستیی دیكەیشیان هەیە وەكو: باشتربوونی توانای كۆنتڕۆڵكردن و بژاردنەكان بۆ كار و چالاكییەكان، باشتربوونی كوالێتیی خەو، كە ئەویش باری دەروونی باشتر دەكات، باشتربوونی تەندروستیی جەستەیی بە شێوەی پابەندبوون بە خۆراكی تەندروست و مەشقی وەرزشی، یان بەكارهێنانی دەرمان لەكاتی خۆیدا ئەگەر پێویست بكات. ئەمەش ڕوونە كە لەشی تەندروست واتە دەروونێكی تەندروست، هەروەها زیادبوونی هەستكردن بە خۆشی بەتایبەتی پاش تەرخانكردنی كات بۆ چالاكیی وەكو خوێندنەوە، یاریكردن، گەیمی ڤیدیۆ..تاد كە هەموویان دەبنە مایەی تەندروستییەكی باشی دەروونی.
