پەیكەری دایك
April 13, 2026
رەنگا و ڕەنگ
دایك ئەو هێزەیە كە پاڵپشتی نەوە و منداڵەكانیەتی، پشت و پەنایەكە بۆ داهاتوو، قوتابخانەیەكی خۆڕاییە بۆ پەروەردە و فێركردن، بۆیە لە وڵاتی ڤێتنام، چەندین پەیكەری گەورەیان بە ناوی دایك دروست كردووە. ئەم پەیكەرانە یان ئەو دایكانە بە زمانی ڤێتنامی پێیان دەگوترێت(Bà mẹ Việt Nam anh hùng)، ئەمە بەرزترین نازناوی فەرمییە كە دەوڵەتی ڤێتنام دەیبەخشێتە ئەو دایكانەی كە چەندین ڕۆڵەیان (كوڕ یان كچ) لە شەڕەكاندا بۆ سەربەخۆیی وڵاتەكەیان لەدەست داوە. پەیكەری گەورەی دایكی ڤێتنامی لە ویلایەتی «كوانگ نام»ـە، كە پەیكەرێكی زەبەلاح و شكۆدار بۆ ڕێزلێنان لەم دایكانە دروست كراوە، كە وێنەی دایكێكە و باوەشی بۆ نیشتمان كردووەتەوە.
