لەزگەی دەموچاو بۆ ڕێگرتن لە لۆچبوونی پێست
بەكارهێنانی لەزگەی دەموچاو Face taping، تەكنیكێكی جوانكارییە بە شێوەی لەزگەی پێست بە درێژایی شەو، بە مەبەستی گورج و توندكردنی پێست و تەختكردنی لۆچە بچووكەكان، بەتایبەتی لە نێوچەوان و دەوری چاوەكاندا. لەزگەی دەموچاو بە كرداری (خۆت گورجكردنی پێستی دەموچاو ئەنجامی بدە DIY facelift) ناسراوە، كە میكانیزمەكەی بریتییە لە ڕێگرتن لە جووڵە یان گرژبوونی ماسوولكەكانی پێستی دەموچاو و سنوورداركردنی دروستبوونی هێڵ، یان بناغەی لۆچبوون لەكاتی خەوتندا، كە ئەنجامێكی كاتیی جوانكاری دەبێت نەك ئەنجامیكی بەردەوامی دژەپیربوونی پێست. ئەمەش ڕوونكراوەتەوە كە كاریگەریی بەكارهێنانی لەزگەی دەموچاو بۆ ماوەیەكی كورت بەردەوام دەبێت، بۆنموونە لەوانەیە كە تەنیا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بەردەوام دەبێت.
