ڕۆژی جیهانیی ڕێژەی نەگۆڕی پـای
April 11, 2026
رەنگا و ڕەنگ
١٤ی ئازار ی هەمووساڵێك تایبەتە بە نەگۆڕی بیركاریی پــای
ئەم ڕۆژە وەك ڕۆژی پای هەڵبژێردرا، چونكە بەروارەكە نوێنەرایەتیی سێ ژمارەی یەكەمی دەكات، پای ئەو نەگۆڕە بیركارییەی كە بریتییە لە ڕێژەی درێژی چێوەی بازنەیەك بەسەر تیرەكەیدا. ئەم ژمارەیە ناكۆتایە، چونكە ژمارەكانی دوای فاریزە هەرگیز كۆتاییان نایەت و هەرگیز زنجیرەكە دووبارە نابێتەوە، تائێستا (ساڵی202٦)پای ترلیۆنەها ژمارەی حیساب كراوە، بەڵام بۆ زۆربەی مەبەستە زانستییەكان 15-20 ژمارەی دوای فاریزە بەسە. ڕۆژی پــای بیرمان دەخاتەوە كە زانستخوازی و فێربوون هەرگیز نابێ بوەستێت. لە پۆلەكانەوە تا حیساباتی ژمارەكان، ئەم ڕۆژە تایبەتە هانی هەمووان دەدات كە لۆژیك و داهێنان لە ناو ژمارەكاندا بدۆزنەوە، چونكە كاتێك باس لە بیركاری دەكرێت، ئەگەرەكان بەڕاستی بێكۆتایین- هەروەك .
